بەپێی تاقیکردنەوەیەکى جیهانى ١٨٧ وڵات ئاوى بەلوعەکانیان شیاوى خواردنەوە نییە

ژینگە :: 17/05/2019‌ :: 362‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ
سەرەڕاى پێشکەوتنى تەکنەلۆجیاى خاوێن کردنەوەى ئاوى خواردنەوە، هەندێک لە وڵاتانى جیهان ئاوى بەلوعەکانیان پیسە و مەرجەکانى خاوێنى تیا بەدى ناکرێت و لە ڕووى تەندروستییەوە شیاوى خواردنەوە نین.


بە پێی سایتى (دەیلى مەیل)ى بڕیتانى کۆمپانیاى globehunters لیستى ناوى ١٨٧ وڵاتى لە جیهاندا ئامادە کردووە، کە گومانى ئەوەى لێدەکرێت ئاوەکانیان شیاوی خواردنەوە نەبن بەتایبەتى بۆ ئەو گەشتیارانەى ڕوویان تێدەکەن، لەبەر ئەوەى دەرکەوتووە بەهۆى ئەو نەخۆشییە نادیارانەى ناو پێکهاتەى ئاوەکانیان، تەنیا کاریگەرى لەسەر سیستەمى بەرگرى لەشی ئەو گەشتیارانە دروستکردووە.
 لەو بارەیەوە ناوى دیارترین ئەو ١٠ وڵاتانە دەخەینەڕوو کە ناویان لەو لیستەدا هاتووە:

 ئەلبانیا                         پلە یەک

هەرێمى ساموا لە ئەمریکا    پلە دوو

ئەنتیغوا                       پلە سێ

بربۆدا                           پلە چوار

ئەرجەنتین                     پلە پێنج

ئەرمینیا                        پلە شەش

ئەزەربێجان                     پلە حەوت

ئەزۆر                           پلە هەشت

دورگەکانى بهاما              پلە نۆ

بەنگەلادیش                   پلە دە

وڵاتى عێراق-یش لە پلەى (١٧٤ ) ناوى لە ریزبەندى ئەو لیستەدا هاتووە

 وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure