نوێترین مۆدێلی جل و بەرگ لە تاریکیدا دادەگیرسێت

فاشن :: 03/03/2019‌ :: 692‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا نمایشیکی جل و بەرگی جیاواز ئەنجامدرا، دیزاینەر ئەنتۆنی فاکاریللۆی سەر بەخانەی ئیف سان لوران چەند مۆدێلێک جل و بەرگی ڕەنگ زەق و فسفۆری نمایشکرد.

 
ئەم نمایشە جیاوازە ماوەی 20 خولەکی خایاند و چەندین پارچەی وەک عەزی ئاهەنگی بریقەداری لەخۆگرتبوو، سەبارەت بە پیاوانیش زۆربەی جل و بەرگەکان ڕەش بوو لەگەڵ ملپێجی گەورە یان پارچەیەکی بریقەدار ڕێکخرابوو.


هەندێک لە پارچەکان وەک پێڵاو و چاویلکە بەتەواوەتی ڕەنگی نیۆنی بریقەداربوو وسەرنجی ئامادەبوانی ڕاکێشا.


وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد
پێداچوونەوە: سۆران

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure