چەند ئەسپێكی ڕەسەن سەما دەكەن

هەمەڕەنگ :: 15/03/2019‌ :: 259‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

لە فێستیڤاڵێكی تایبەتی سعودیەدا بۆ ئەسپی ڕەسەنی عەرەبی پەروەردەكارانی ئەسپ و ماین ئاژەڵەكانی خۆیان نمایش كرد كە لەگەڵ ڕیتمی مۆسیقادا سەمایان دەكرد. 

 
لەو فیستیڤاڵەدا 400 ئەسپی عەرەبی نمایشكران بۆ پێشبڕكێ‌ لە بوارەكانی جوانی و ڕەسەنیدا, هەڵسەنگاندنی ئەسپی ڕەسەن و پلە بەندكردنیان بۆ وەرگرتنی خەڵات لە لایەن لیژنەیەكی شارەزاوە دەبێت كە لە بوارەكانی جوڵە و وەستان و پەروەلەی ئەسپەكاندا نمرەیان بۆ دادەنرێت.

 

ئەم پێشبڕكێیە یەكێكە لەو پڕۆژە گەورانەی بواری وەرزش كە حكومەتی سعودیە بایەخیان پێ دەدات بە مەبەستی هەمەچەشن كردنی ئابوری وڵات.

 

ئەسپی ڕەسەنی عەرەبی لە هەموو دنیادا خواستی زۆری لەسەرەو ئەمەش وای كردووە پسپۆڕانی ئەو بوارە لە سعودیە بایەخی زۆری پێ بدەن .   

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure