خراپترین وه‌ڵامەکان ئەمانەن

هەمەڕەنگ :: 15/03/2019‌ :: 554‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ئێستا بووه‌ به‌ نه‌ریت كه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنى كار پێویسته‌ چاو پێكه‌وتنت له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێت و زۆرجار وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارێك به‌ دیاریكراوى پرسیاره‌كانى دواتر دیارى ده‌كات.


خاوه‌ن كاره‌كه‌ ده‌پرسێت ئایا چۆن ده‌توانیت سوودت لێ ببینێت و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌ڵامه‌كه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ شاره‌زایمان له‌ كاره‌كه‌ هه‌یه‌ و حه‌زمان لێیه‌تى.

ئه‌مه‌ له‌ڕووى لۆجیكه‌وه‌ وه‌ڵامێكى باشه‌ به‌ڵام به‌س نىیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ربگیرێت.

پسپۆڕانى بوارى بازرگانى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێن زۆر كه‌س له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌كه‌ونه‌ دوو هه‌ڵه‌وه‌.

- هه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م: ته‌نیا هه‌ر باسى خۆت بكه‌یت
ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ت هه‌ر باسكردنى شاره‌زایى و توانا زانستییه‌كانت بێت ئه‌وا دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ ده‌توانێت ته‌نیا له‌ڕێى خوێندنه‌وه‌ى سیڤییه‌كه‌ته‌وه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بكه‌وێت.

پێویسته‌ هۆكارێك بده‌یته‌ ده‌ستى كه‌ قه‌ناعه‌تى پێبكات تۆ كه‌سه‌ گونجاوه‌كه‌یت. له‌به‌رئه‌وه‌ ته‌نیا باسى شاره‌زاییه‌كانت مه‌كه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌شى بۆ روون بكه‌ره‌وه‌ كه‌ چۆن ئه‌و شاره‌زاییانه‌ت به‌كارده‌هێنیت بۆ سوود گه‌یاندن به‌و كار و كۆمپانیایه‌.

بۆى ئاشكرا بكه‌ كه‌ به‌لاته‌وه‌ گرنگه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌یت و ئامانجه‌كه‌ ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانى موچه‌یه‌ك نییه‌.

سوعبه‌ت و قسه‌ى خۆشیش مه‌كه‌ بۆ نموونه‌ مه‌ڵێ چونكه‌ ماڵه‌كه‌مان نزیكه‌ له‌ شوێنى كاره‌كه‌وه‌.

- هه‌ڵه‌ى دووهه‌م: هه‌ر قسه‌ بكه‌یت
زۆر هه‌ڵه‌یه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌تدا بچیته‌ ورده‌كارییه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر زۆر قسه‌ بكه‌یت پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ تاقه‌تى گوێگرتنى نامێنێ. راسته‌وخۆ وه‌ڵامى پرسیاره‌كان بده‌ره‌وه‌ و مه‌چۆره‌ هیچ ورده‌كارییه‌كى زیاده‌وه‌.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure