جوانترین جل و بەرگی خانمە هونەرمەندەکان لە ئاهەنگی ئۆسکاردا

فاشن :: 28/02/2019‌ :: 1281‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: فاشن

دواڕۆژ


پێش چەند ڕۆژێک ئاهەنگی خەڵاتی ئۆسکار بەڕێوەچوو و لە جیهاندا هەرای نایەوە نەک تەنیا بەهۆی بەرهەمە هونەریەکان بەڵکو لە جیهانی فاشن و مۆدەشدا.

 
پسپۆرانی بواری فاشن زۆر بە وردی هەڵسەنگاندنیان بۆ جل و بەرگی خانمە هونەرمەندەکان کرد و زیوی و پەمەیی و مسی دیارترین ڕەنگەکانی ئەم بۆنەیەبوو.
لە جوانترین و کەشخەترین دەرکەوتنەکانی ئاهەنگەکە لەیدی گاگای خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی بوو کە عەزیەکی ڕەنگ ڕەشی مارکەی ئەلکساندەر ماکوین-ی پۆشیبوو.

خانمە گۆرانیبێژ جینیفەر لوپێز عەزیەکی مارکەی تۆم فۆرد-ی پۆشی کە بە پارچە ئاوێنە ڕازێنرابووەوە و سەرنجی هەموانی ڕاکێشا، هەروەها سیرینا ویلیامزی یاریزانی تێنس عەزیەی ڕەنگ ڕەشی یەخە سوری پۆشیبوو.

خانمە هونەرمەند چارلیز سیرۆن بە عەزیەکی قۆڵ درێژی مارکەی دیۆر دەرکەوت و سەرنجی هەموانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure