هه‌وری ده‌ستكرد ده‌توانێت گۆڕانی كه‌شوهه‌وا رابگرێت؟

ژینگە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 418‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1991، گڕكانی پیناتوبۆ له‌ فلیپین ته‌قییه‌وه‌ و به‌وه‌ش 15-17 ته‌ن ماده‌ی كیمیایی به‌ ئاسماندا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تا به‌رزیی 10 كیلۆمه‌تر به‌ هه‌وای زه‌ویدا به‌رز بووه‌وه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆر باڵی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراواندا كێشا.

له‌دوای گڕكانه‌كه‌، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ پێكهاته‌ كیمیاوییه‌كانی ناو ئه‌و دووكه‌ڵی گڕکانەکە توێژێكیان دروست كردووه‌ كه‌ تیشكی خۆر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئاسمان و به‌وه‌ش پله‌ی گه‌رمای ئه‌و ساڵه‌ به‌ رێژه‌ی 0.6 پله‌ دابه‌زی. 

ئێستا زانایان ده‌پرسن كه‌ ئایا ده‌توانرێت به‌هۆی دروستكردنی هه‌وری ده‌ستكرده‌وه‌ گه‌رمبوونی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی كه‌م بكرێته‌وه‌؟

ئێمه‌ ئێستا ده‌زانین به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرای گازه‌ گه‌رمكه‌ره‌كان و به‌كارهێنانی وزه‌ی خاوێن ده‌توانین ئه‌و گه‌رمبوونه‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.

له‌ ئێستادا 30%ی ئه‌و تیشكی خۆره‌ی ده‌گاته‌ زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاسمان. زۆرترین تیشك له‌لایه‌ن ناوچه‌ ره‌نگ سپییه‌كان، واته‌ جه‌مسه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ كه‌ 90%ی تیشكه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها زه‌ریاكانیش 6% ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی جه‌مسه‌ره‌كان به‌شێكی زۆری ئه‌و تیشكه‌ی ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چیتر ناگه‌ڕێته‌وه‌ و گه‌رمبوون زیاتر ده‌بێت.

چه‌ندین رێگا بۆ گێڕانه‌وه‌ی تیشكی خۆر و پاراستنی سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ره‌كان باسكراون له‌وانه‌ش ناردنی ئاوێنه‌ بۆ ئاسمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ده‌وری زه‌ویدا بسوڕێته‌وه‌، یان دروستكردنی ئامێری دروستكردنی سه‌هۆڵ كه‌ به‌ (با) كار بكات و له‌ جه‌مسه‌ری باكور بخرێته‌ كار و هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی تریلیۆنان پارچه‌ سلیكا و ته‌نانه‌ت ره‌نگكردنی لوتكه‌ی چیاكان به‌ ره‌نگی سپی.

به‌ڵام ئایا دروستكردنی گڕكانی ده‌ستكرد و ناردنی پێكهاته‌یه‌كی زۆری كیماویی بۆ ئاسمان ده‌توانێت تیشكی خۆر بگه‌ڕێنێته‌وه‌؟

له‌ ساڵی 2017 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا و ده‌ركه‌وت كه‌ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیار كیلۆ مادDه‌ بۆ ناو به‌رگه‌هه‌وا، پله‌ی گه‌رمای زه‌وی به‌ رێژه‌ی 0.2 پله‌ داده‌به‌زێت.

به‌شێك له‌ شاره‌زایان ئه‌م كاره‌ په‌سه‌ند ناكه‌ن و ده‌ڵێن رێگه‌كانی وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه‌ گه‌رمكه‌ره‌كان و هه‌ڵبژاردنی ژیانی ژینگه‌ دۆستانه‌ رێگه‌یه‌كی باشترن وه‌ك له‌م چاره‌سه‌ره‌ كتوپڕانه‌ كه‌ كاریگه‌رییه‌ درێژخایه‌نه‌كانیان هێشتا نه‌زانراوه‌.

پ: پەری

ب:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure