چۆنیەتی ئامادەکردنی کوبەی پەتاتە

خواردن :: 21/02/2019‌ :: 992‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: خواردن

دواڕۆژ


پێداویستیەکان:

-1 هێلکە (تێکەڵی بدە)
-1 کیلۆ پەتاتەی کوڵاو
-خوێ و بیبەری ڕەش
-2 کەوچکی گەورە نیشاستە
-250 گرام قیمە
-1 پیاز (بە وردی بیجنە)
-وردە سەموون
-2 سیری پانکراوە
-2 کەوچکی گەورە زەیت

ئامادەکردن:

1-پەتاتە و نیشاستە و خوێ و بیبەری ڕەش بدە لە خەڵاتی کارەبایی.
2-بەباشی بیشێلە تاوەکو تێکەڵەیەکی خۆگرتووت دەست دەکەوێت.
3-لە تاوەیەکدا زەیتەکە گەرم بکە و پیازی پێ سوور بکەرەوە.
4-سیری تێ بکە و بەردەوامبە لە تێکەڵدان تاوەکو بونەکەی بڵاودەبێتەوە، پاشان قیمەکەی تێ بکە.
5-بە خوێ و بیبەری ڕەش خۆشی بکە تاوەکو پێدەگات.
6-پەتاتەکە بکە بە تۆپی خڕ و بە یەک کەوچک تێکەڵەی قیمە ناوپڕی بکە.
7-پەتاتەکان بکە بەناو هێلکە پاشان وردە سەموونەکە.
8-لە زەیتێکی گەرمدا سوری بکەرەوە و پێشکەشی بکە.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure