لەماڵەوە بە زەیتی زەیتوون سابوون دروست بکە

کاریدەست :: 25/02/2019‌ :: 5453‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


سابوونی زەیتی زەیتوون، یەکێکە لە باشترین ئەو زەیتە سروشتیانەی بۆ بواری جوانکاری بەکاردەهێنرێت و ناهێڵێت پێست وشکبێتەوە و بە گەنجی دەیهێڵێتەوە، هەربۆیە لەم بابەتەی خوارەوەدا چۆنیەتی ئامادەکردنی سابوونی زەیتی زەیتوونت پێشکەش دەکەین.

پێویستت بە:
-400 گرام زەیتی زەیتوون
-100 گرام زەیتی گویزهند، یان زەیتی خورما
-72 گرام هایدرۆکسیدی سۆدیۆم
-150 گرام ئاو
-سێ گرام و نیو خوێ


چۆنیەتی ئامادەکردن:
1-لەسەرەتادا زەیتی زەیتوون لە قاپێکدا دابنێ و زەیتی گوێزهندەکەی بکە بەسەردا تاوەکو زووتر خۆی بگرێت و کەفەکەی زیاتربێت.
2-بۆ ئامادەکردنی هایدرۆکسیدی سۆدیۆم دەبێت زۆر ئاگاداری ڕێژەکەی بیت، چونکە ئەگەر 100 گرام هایدرۆکسیدی سۆدیۆم لە 500 مللتر ئاو بتوێنیتەوە چڕیەکەی دەگاتە 20%، لەکاتێکدا بۆ ئامادەکردنی ئەم سابوونە پێویستە چڕی هایدرۆکسیدی سۆدیۆم 33% بێت، بەڵام ئاگاداربە چونکە ئەم مادەیە پێکهاتەی ترشی تیادایە و ڕەنگە زیان بە پێست بگەیەنێت.
3-تێکەڵەکە بکەرە سەر ئاگر و نابێت گەرمیەکەی لە 55 پلە کەمتربێت.
4-پاشان وردە وردە تێکەڵەی هایدرۆکسیدەکە بکەرە ناو زەیتەکە و بۆ ماوەی 15 خولەک بۆ نیو کاتژمیر تێکەڵی بدە.
5-خوێکە لە بڕێکی گونجاو ئاودا بتوێنەرەوە و بیکەرە ناو زەیتەکە.
6-لەکۆتایدا بیکەرە ناو قاڵبی تایبەتی سابوون و ماوەی سێ ڕۆژ بەجێی بهێڵە، هەوڵبدە قاڵبکە سلیکۆن بێت تاوەکو ئاسانتر لێبێتەوە و قاشبکرێت.

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure