ئه‌و دوو منداڵه‌ى گۆرانییه‌كه‌یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى داگیركردووه كێن؟
هەمەڕەنگ ::
7 رۆژ پێش ئێستا :: 18260 جار بینراوە
دواڕۆژ
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه گۆرانییه‌كى فارسى كه دوو كوڕى منداڵ ده‌یڵێن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى داگیركردووه و له زۆربه‌ى په‌یجه‌كانى فه‌یسبووك و ئینسته‌گرامدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو كوڕه‌ى گۆرانییه‌كه ده‌ڵێن ناویان عادل و میعاده و دایك و باوكیان نابیست و نادوون، له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا له‌لایه‌ن كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى ئێرانى (تلوبیون)ه‌وه بانگهێشتكران و گۆرانییه‌كیان وت، دواتر گۆرانییه‌كه‌یان ده‌نگیدایه‌وه و به‌ناوبانگ بوون.
برا گه‌وره‌كه‌یان ناوى عادله و میعاد برا بچوكیهتى و له شارى كاشمهرى خۆراسان له‌دایكبوون، به‌ڵام دایك و باوكیان له‌به‌رئه‌وه‌ى نابیستن ناتوانن گوێبیستى ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى منداڵه‌كانیان بن.
عادل خوێندنی ته‌واوكردووه، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ژارییه‌وه نه‌چووه‌ته زانكۆ و وازى له خوێندن هێناوه، عادل ده‌ڵێت: "ماڵى ئێمه ئاوێزانه له بێده‌نگى و مۆسیقا، دایك و باوكم ده‌نگیان لێوه نایه‌ت و من و میعادیش به‌رده‌وام مۆسیقا لێده‌ده‌ین و گۆرانى ده‌ڵێین".
وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پ:ئەڤین