بەپێی شێوەى لێوەکانت بزانە لایەنى سۆزدای و ڕووانینت بۆ خۆشەویستى چۆنە
هەمەڕەنگ ::
4 رۆژ پێش ئێستا :: 3522 جار بینراوە
دواڕۆژ
ئایا بەڕاستى خۆشەویستى دەکەیت، یاخود تەنها ئارەزوویەکە و هیچى تر؟ بەپێی شیوەى لێوەکانت بزانە لایەنى سۆزدای و ڕووانینت بۆ خۆشەویستى بە پێی ئەم چوار وێنەیە چۆنە؟
- لێوى گەورە: زۆر جار دەکەویتە داوى خۆشەویستییەوە، بێئەوەى بیرى لێبکەیتەوە، کەسێکى ڕاستگۆیت و ئارەزووەکانت ناشاریتەوە.
- لێوى بچووک: زۆر پابەند نیت بە خەسڵەتەکانى خۆشەویستى، نەک لەبەر ئەوەى گرنگى پێنادەیت بەڵکو پێت وایە ژیان تەنها خۆشەویستى نییە.
- لێوى سەرەوە بچووک و خوارەوەش گەورە: لە ڕووکەشدا کەسێکى هێمن دەردەکەویت بەڵام لە ڕاستى ئارەزوویەکى بەهێزت هەیە بە ئاراستەى خۆشەویستى، بۆیە کاتێک دەکەویتە داوى خۆشەویستییەوە، ئەستەمە دەستبەردارى بیت.
- لێوى سەرەوە گەورە و خوارەوەش بچووک: هەمیشە ڕایەکى خەیاڵى جیاوازت هەیە بۆ خۆشەویستى، بۆیە زۆر جار تووشى دڵەڕاوکێت دەکات و بە ئاسانى ناگەیتە ئەنجام.
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ:ئەڤین