چۆن دەزانیت هاوسەرەکەت کەسێکی خراپە؟

هەمەڕەنگ :: 12/02/2019‌ :: 7568‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

 دواڕۆژ

 زۆرجار ژنان بە هۆى خۆشەویستییەکى بێهاوتای کوێرانەوە، درک بە خراپى هاوژینەکانیان ناکەن، تەنها تەماشاى لایەنە باشەکانیان دەکەن و دیوە شاراوەکانیان نابینن.
لەوبارەیەوە چەند نیشانەیەکى گرنگ دەخەینەڕوو، کە تیایدا دیوە خراپە شاراوەکانى هاوژینەکان ئاشکرا دەکات:


-هەمیشە دوو هەڵبژاردە دەخاتە پێشت، یان بەردەوامبوونى خۆشەویستییەکەى نێوانتان، یان دەست لەکار کێشانەوە لە کارەکەت.

-بە شێوەیەکى بەرچاو کۆنترۆڵت دەکات، تا ئەو ڕادەیەى هەست دەکەین لە خانەوادەکەن دوور کراویتەوە.

-کەسێکى خۆ پەرستە و گرنگى بە حەز و ئارەزووەکانت نادات، تەنها باس لە داواکارییەکانى خۆى دەکات.

-لە کاتى دروست بوونى هەر کێشەیەک، خۆى بە قوربانى دەزانێت، لە دوا  جار هۆکارەکەى دەخاتە سەر ئەستۆى تۆ.

-بەوە تاوانبارت دەکات، کە تۆ بابەتەکان گەورە دەکەیتەوە، بێئەوەى هۆکارى غیرەکردنەکەت بزانێت.

-هەمیشە لەوە دەترسێت ئەگەر بڵێی ( نا ) و ناتوانیت هیچ فەرمانێکى ئەو ڕەت بکەیتەوە.

-هەمیشە بە ژنێکى دیکە بەراووردت دەکات، ئەمەش هێڵێکى سوورە ئەگەر ئەو کەسە خۆشەویستى کۆن بێت یاخو هەر کەسێکى دیکە.

-ئیرەیی بە سەرکەوتنەکانت دەبات، هاوسەرى باش پێویستە وەک هاوژینێک تەماشات بکات نەک وەک رکابەرێک.

-هەوڵدەدات دڵى کەسانى دیکە رازى بکات و گوێ بە بەرژەوەندییەکانت نادات.

-ساتە دڵخۆشکەرەکان لەگەڵ تۆدا بەسەر نابات و تەنها ئەگەر کێشەیەکى هەبێت پەنات بۆ دەبات.

 

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure