پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 12/02/2019‌ :: 3441‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

كاوڕ  
هه‌ستده‌كه‌یت ئه‌و شوێنه‌ى كارى لێده‌كه‌یت گونجاو نییه‌ بۆت و ناڕه‌حه‌تیت له‌و ئیشه‌دا بۆیه‌ به‌دواى كارێكى نوێدا ده‌گه‌ڕێیت بۆئه‌وه‌ى له‌ده‌ست ئه‌و كاره‌ ڕزگارت بێت و كارێكى شیاو بۆخۆت بدۆزیته‌وه‌.

گا  
ئه‌مڕۆ خانویه‌ك ده‌كڕیت یان ده‌یفرۆشیت به‌ نرخێكى گونجاو، ده‌ست به‌ كارێكى نوێ ده‌كه‌یت یان سه‌ردانى شوێنێك ده‌كه‌یت كه‌ حه‌زت لێیه‌تى و ده‌بێته‌ یادگارى بۆت.

دووانه‌  
ئه‌و فشارانه‌ى له‌سه‌رته‌ نامێنن و ده‌كه‌ویته‌ دۆخێكه‌وه‌ به‌دڵى خۆت ده‌بێت، بۆیه‌ گه‌شبینبه‌ و هه‌وڵبده‌ په‌یوه‌ندیه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانتدا زیاتر بكه‌یت و پیوه‌ندى نوێ دروست بكه‌یت، له‌ڕووى خۆشه‌ویستیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا به‌ دۆخێكى خۆشدا تێپه‌ڕده‌بیت و له‌ بارێكى ده‌روونى ئارام و ئیسراحه‌تدا ده‌بیت و كاتى خۆش پێكه‌وه‌ ده‌به‌نه‌سه‌ر.

قرژاڵ  
شته‌ گرنگه‌كانى ژیانت ڕێكبخه‌ره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌بیت بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ى پێتدراوه‌، ده‌ستده‌كه‌یت به‌ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى نوێ و فراوانتر له‌سه‌ر پێوه‌رى جیهانى.

شێر  
سه‌ره‌ڕاى بوونى فشاره‌كان به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانت و به‌ئاگابوون و چاوكراوه‌یى خۆت كاره‌كانت بۆ ئاسانتر ده‌كات، له‌ڕووى سۆزداریشه‌وه‌ هه‌وڵى تانه‌گرتن له‌ بۆچوونى خۆشه‌ویسته‌كه‌ت مه‌ده‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ واتلێده‌كات دووباره‌ به‌ بناغه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه‌تاندا بچیته‌وه‌.

فه‌ریك  
ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌یت له‌ دۆخێكى ئاسایدا نیت، ئه‌و گیانى سه‌ركێشییه‌ى تیاتدایه‌ تاقیبكه‌ره‌وه‌ و ئه‌نجامى بده‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ ڕۆحتدا هێزێكى تیادایه‌ كه‌ هه‌رگیز ناتوانرێت بوه‌ستێنرێت.

ته‌رازوو 
ئه‌مڕۆ زۆر ماندوو ده‌بیت و هه‌ندێك هه‌واڵى ناخۆش كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر مه‌زاجت و هه‌نگاوه‌كانى داهاتووت دواده‌خه‌ن، به‌ڵام پێویست ناكات قه‌له‌قبیت. 
 
دووپشك 
تواناكانت زۆر به‌زوویى ده‌بنه‌ جێى سه‌رنج، تۆ ده‌توانیت كۆمه‌ڵێك كارى سه‌خت ئه‌نجام بده‌یت و ئه‌نجامى كاریگه‌ر به‌ده‌ستبێنیت.

كه‌وان  
كاره‌كانت به‌كه‌س مه‌سپێره‌ و خۆت كاره‌كانى خۆت ئه‌نجام بده‌ وه‌ زۆر به‌ئاگابه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانتدا و په‌له‌ په‌ل مه‌كه‌، له‌ڕووى سۆزداریشه‌وه‌ خه‌مبار ده‌بیت به‌هۆى جیابوونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا وه‌ نازانیت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ نوێیه‌دا بكه‌یت وه‌ هه‌موو شتێك ده‌كه‌یت بۆئه‌وه‌ى بگه‌ڕێیته‌وه‌ دۆخى جاران.

گیسك  
كاركردن له‌ژێر فشاردا تووشى هه‌ڵه‌ت ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر به‌ئاگابیت و هه‌وڵبده‌یت زۆر به‌ئارامى ئه‌و دۆخه‌ تێپه‌ڕێنیت، له‌ڕووى سۆزداریشه‌وه‌ ئاوڕدانه‌وه‌ و بیركردنه‌وه‌ له‌ ڕابردوو كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كات بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ پشتگوێى بخه‌یت وه‌ هه‌وڵبده‌ بیر له‌ داهاتوویه‌كى سه‌ركه‌وتوو بكه‌یته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا.

سه‌تڵ  
پێویسته‌ زیاتر گه‌شبین بیت به‌تایبه‌تى له‌كاتێكدا كه‌ به‌ره‌و قۆناغێكى پڕشنگداردا ده‌ڕۆیت و سه‌ركه‌وتن و خۆشبه‌ختى به‌دوادا دێت.

نه‌هه‌نگ
بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانت پێویسته‌ خۆت ماندوو بكه‌یت، ده‌كه‌ویته‌ به‌ر تاقیكردنه‌وه‌ بۆ ئاشكراكردنى تواناكانت، له‌ڕووى سۆزداریشه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك په‌یوه‌سته‌ به‌ سۆزدارییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانت ده‌كات به‌هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى نامۆى ئه‌م دوواییه‌ى خۆشه‌ویسته‌كه‌ته‌وه‌.
  

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure