كچێك: خۆشه‌ویسته‌كه‌م ویستى به‌ گسكى كاره‌با چاوم ده‌ربهێنێت

هەمەڕەنگ :: 12/02/2019‌ :: 12290‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كچێكى بریتانى له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت و ده‌موچاوى ده‌شێوێنرێت.


سه‌مانسا جێنكینس كچێكى ته‌مه‌ن 33 ساڵه‌ و له‌ شارى وێڵز له‌ بریتانیا ده‌ژى، شه‌وێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ى به‌سه‌رخۆشى لێیداوه‌ و ماوه‌ى كاتژمێرێك ئه‌شكه‌نجه‌ى داوه‌.

سامانسا ده‌ڵێت: ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر ئه‌شكه‌نجه‌ى دام و جگه‌ره‌ى به‌ پێستم كوژانده‌وه‌ و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ى له‌ سه‌رمدا شكاند و ویستى بمخنكێنێت، دواتر گسكه‌ كاره‌باكه‌ى هێنا و ویستى چاومى پێ ده‌ربهێنێت، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت خۆم گه‌یانده‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ و ته‌له‌فۆنم بۆ پۆلیس كرد، به‌ زووترین كات گه‌یشتنه‌ لام و له‌ مردن رزگاریان كردم و خۆشه‌ویسته‌كه‌میان ده‌ستگیركرد.

ئێستا خۆشه‌ویسته‌كه‌ى سه‌مانسا سزاى زیندانى 9 ساڵى به‌سه‌ردا دراوه‌، به‌ڵام ده‌موچاوى سه‌مانسا شێواوه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  
پ: ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure