بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى چرچى پێستى ده‌موچاو ئه‌م ماسكه‌ به‌كاربهێنه‌

هەمەڕەنگ :: 12/02/2019‌ :: 3218‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: پێست

دواڕۆژ


پێستى ده‌موچاو پێستێكى ناسكه‌ و ده‌بێت زۆر ئاگادارى بین، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاگادارى ئه‌وه‌ش بین كه‌ چۆن پاكى ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌چى پاكى ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى زیان به‌ پێسته‌كه‌ نه‌گات.


ماسكى هه‌نگوین و دارچینى :

هه‌موومان ده‌زانین هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندى زۆر باشى هه‌یه‌، له‌وانه‌ دژه‌به‌كتریایه‌ زۆر به‌خێرایى چاره‌سه‌رى گرفته‌كان ده‌كات، جگه‌ له‌وانه‌ش ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ى تیادایه‌ كه‌ به‌سوودن بۆ پێست.

ئه‌گه‌ر بێت و كه‌مێك دارچینى و هه‌نگوین تێكه‌ڵاو بكه‌یت و بیده‌یت له‌ ده‌موچاوت  به‌یه‌كه‌وه‌ سوودى زۆر زیاتر و باشتریان ده‌بێت، له‌وانه‌ زیپكه‌ ناهێڵێت و پێستى ده‌موچاو نه‌رم ده‌كات و چرچى كه‌مده‌كاته‌وه‌.

پێداویستیه‌كان:
2 كه‌وچكى گه‌وره‌ دارچینى
1 كه‌وچكى گه‌وره‌ هه‌نگوین

هه‌ردوو پێكهاته‌كه‌ له‌ ده‌فرێكدا تێكه‌ڵاو بكه‌ و بیده‌ له‌ ده‌موچاوت، با بۆماوه‌ى 20 خوله‌ك به‌ ده‌موچاوته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ پاشان به‌ ئاوی شله‌تێن ده‌موچاوت بشۆ.

تێبینى: ئه‌م ماسكه‌ بۆ هه‌موو جۆره‌ پێستێك ده‌بێت به‌ڵام پێویسته‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نیا 1 جار به‌كاربهێنرێت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پ:ئەڤین
  

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure