كچێكى 14 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ به‌شوو ده‌درێت

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 18321‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كچێكى ئوستوراڵى ته‌مه‌ن 14 ساڵ دواى ئه‌وه‌ى دایك و باوكى له‌یه‌كترى جیاده‌بنه‌وه‌ گه‌شتێكى بۆ رێكده‌خه‌ن بۆ لوبنان بۆئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌وێ بێت و سه‌ردانى نه‌نك و باپیرى بكات، به‌ڵام كه‌ ده‌گاته‌ لوبنان پیاوێك له‌خۆى ماره‌ ده‌كات.


ته‌سنیم فه‌خورى كچێكى 14 ساڵه‌ و له‌ ئوستوراڵیا له‌دایكبووه‌، كاتێك ته‌مه‌نى 14 ساڵ بووه‌ دایك و باوكى له‌یه‌كترى جیابوونه‌ته‌وه‌ و گه‌شتێكیان بۆ رێكخستووه‌ بۆ شارى ته‌رابلوس له‌ لوبنان بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى نه‌نك و باپیرى بكات و كاتێكى خۆش له‌ لوبنان به‌سه‌ربه‌رێت، كاتێك ته‌سنیم گه‌یشتووه‌ته‌ لوبنان له‌برى نه‌نك و باپیرى كوڕێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه‌ 10 ساڵ له‌خۆى گه‌ورتر بووه‌ چاوه‌ڕوانى كردووه‌ و بردوویه‌تى له‌خۆى ماره‌ كردووه‌.

ته‌سنیم ده‌ڵێت: "ئه‌و پیاوه‌ زۆر توندوتیژبوو، ده‌رمانى ده‌خوارد و چه‌ند تاوانێكى كردبو، زۆر خراپبوو له‌گه‌ڵمدا و هه‌میشه‌ ده‌ستدرێژى ده‌كرده‌ سه‌رم، ماوه‌ى چوار ساڵ خۆم گرت و دواتر كه‌ به‌ دراوسێكانم وت ده‌مه‌وێت هه‌ڵبێم پێده‌كه‌نین پێم و ده‌یانوت ناتوانیت هه‌ڵبێیت، دواتر رێگه‌یه‌كم دۆزییه‌وه‌ و هه‌ڵاتم".

ته‌سنیم به‌ پۆلیسى فیدراڵى ئوستوراڵیاى راگه‌یاندووه‌، چه‌ندین حاڵه‌تى له‌وشێوه‌یه‌ى خۆى بینیوه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ى بۆى براوه‌ و ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌ى تێدا به‌سه‌ربردووه‌، تێیدا بووه‌ كچى 10 ساڵ بووه‌ و به‌هه‌مانشێوه‌ براوه‌ و له‌ پیاوێكى به‌ته‌مه‌ن ماره‌ كراوه‌".

ته‌سنیم به‌نیازه‌ چیرۆكى ئه‌و چوار ساڵه‌ى ژیانى بكات به‌ كتێب و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له‌وماوه‌یه‌دا بینیویه‌تى و به‌سه‌ریهاتووه‌ له‌ كتێبه‌كه‌یدا باس بكات. 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure