پزیشکەکان وتیان هەفتەیەک دەژی ببینە ئێستا چی لێهاتووە

هەمەڕەنگ :: 11/02/2019‌ :: 19979‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

منداڵێکی بریتانی هەموو ئەگەر و بۆچوونی پزیشکەکانی بەدرۆ خستەوە، کاتێک بەکێشێکی کەمتر لە ٦٠٠ گرام و جەستەیەکی نەخۆشەوە لەدایکبوو، پزیشکەکان ئەگەری یەک هەفتە ژیانیان بۆ دانابوو.


ڕۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بریتانی بڵاویکردەوە، دایکێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بەناوی" هانا روز" کاتێک منداڵەکەی لەسکیدابوو تووشی ئازارێکی بەرگە نەگری پشت بووە و بەهۆیەوە پزیشکەکان ناچاربوون لە شەش مانگی دووگیانیەکەیدا نەشتەرگەری منداڵبوونی بۆ ئەنجام بدەن، پزیشکەکان پێیان ڕاگەیاندبوو کە مەحاڵە منداڵەکەی بەو قەبارە و کێش و جەستە نەخۆشەیەوە بتوانێت لە هەفتەیەک زیاتر بژێت.

منداڵەکە دوای لەدایکبوونی تووشی زۆر کێشەی تەندرووستی وەکو نەخۆشی" سەحایا و هەوکردنی تووندی سیەکان و ئاوسانی جگەر، بەم هۆیەشەوە نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدا و خوێنێکی زۆری لەبەر ڕۆشت، ئەمەیش وایکرد پزیشکەکان و دایک و باوکی هیچ هیوایەکی مانەوەی لە ژیاندا نەبینن.

بەڵام جۆرج- ی منداڵ ململانێیەکی سەیری لەگەڵ ژیان کرد، دوای مانەوەی ماوەی ٢٣ هەفتە لە نەخۆشخانە بە تەندرووستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

و: پەری 
پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure