وایانزانی گرێی شێرپەنجەیە بەڵام بڕواناکەیت چی لە سنگیا بوو

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 43181‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پیاوێکی ئەمریکی تەمەن ٣٧ ساڵ، ماوەیەکی زۆر هەستی بە گرێیەک دەکرد کە لەژێر پێستی سنگیدا دەرکەوتبوو، پزیشکەکان سەرەتا وایاندەزانی گرێیەکی شێرپەنجەییە.

بەپێی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بڕیتانی، پزیشکێک بەناوی" ساندرا لی" نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک ئەنجامدا بەناوی" فیکتۆر برینتۆ" تیایدا ئاشکرابوو دووچاری کیسێکی گەورەی چەوری ژێر پێست بووەوەتەوە، پزیشکەکە ئاشکرایکرد کە ئەو کیسە ڕەقە ماوەی چەند ساڵێکە درووستبووە و وەکو گرێیەکی شێرپەنجە دەرکەوتووە.

وتیشی چونکە گرێکە نزیکبووە لە ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە وەکو دڵ و سی و جگەر، پزیشکەکان نیگەران و دوودڵ بوون لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی.

لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کاتێک پزیشکەکە نەشتەرگەریەکە ئەنجامدەدات، مادەیەکی ڕەساسی ڕەش باو لە کیسە هەڵدڕاوەکەی سەر سنگی نەخۆشەکەوە دەردەکەن و پاشان دەیدوورنەوە.

و: پەری  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure