ڤیدیۆ: پێکدادانی ئۆتۆمبێل و شەڕ لەیەک کاتدا

هەمەڕەنگ :: 12/02/2019‌ :: 783‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

خوێندكارێكی زانكۆ ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان چه‌ند كه‌سێكدا پیشان ده‌دات كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قه‌مه‌كه‌دا دوو ئۆتۆمبێل خۆیان ده‌كێشن به‌ یه‌كدا و یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه‌ ده‌كات به‌ ژێره‌وه‌.


به‌ پێی  هەواڵێکی سایتی ده‌یلی مه‌یل ڕووداوه‌كه‌ له‌ نزیك زانكۆی مانچسته‌ر بوو له‌ ناوچه‌ی هۆڵم له‌ بریتانیا، له‌ ڤیدیۆكه‌دا ئۆتۆمبێلێكی ڕه‌ش پیشان ده‌دات كه‌ به‌ توندی خۆی ده‌كێشێت به‌ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا و دوای ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه‌ی دێته‌ ده‌ره‌وه‌ پیاوێكی  دیكه‌ دێت و لێی ده‌دات و ڕاده‌كات به‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌دا و له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێله‌ ڕه‌شه‌كه‌ به‌ خێرایی ده‌ڕوات و له‌و پیاوه‌ ده‌دات و هه‌ڵدێت. 


تاوه‌كو ئێستا ورده‌كاری ڕووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و هۆكاری ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ نازانرێت له‌سه‌ر چی بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ پۆلیسی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌.


و:كێوان
پ: پەری

ڤیدیۆ: شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان چه‌ند كه‌سێك له‌  مانچسته‌ر
 
 
دواڕۆژ
 
 
خوێندكارێكی زانكۆ ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان چه‌ند كه‌سێكدا پیشان ده‌دات كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قه‌مه‌كه‌دا كه‌ دوو ئۆتۆمبێل خۆیان ده‌كێشن به‌ یه‌كدا و یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه‌ ده‌كات به‌ ژێره‌وه‌.
 
به‌ پێی "ده‌یڵی مه‌یڵ" ڕووداوه‌كه‌ له‌ نزیك زانكۆی مانچسته‌ر بوو له‌ ناوچه‌ی "هۆڵم" له‌ بریتانیا، له‌ ڤیدیۆكه‌دا ئۆتۆمبێلێكی ڕه‌ش پیشان ده‌دات كه‌ به‌ توندی خۆی ده‌كێشێت به‌ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا و دوای ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه‌ی دێته‌ ده‌ره‌وه‌ پیاوێكی  دیكه‌ دێت و لێی ده‌دات و ڕاده‌كات به‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌دا و له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێله‌ ڕه‌شه‌كه‌ به‌ خێرایی ده‌ڕواتو له‌و پیاوه‌ ده‌دات و هه‌ڵدێت. 
 
 
تاوه‌كو ئێستا ورده‌كاری ڕووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و هۆكاری ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ نازانرێت له‌سه‌ر چی بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ پۆلیسی لێ ئاڤاداركراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌.
 
 
و:كێو



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure