بزانە چییان لەناو تەواوکەری خۆراکیدا دۆزیوەتەوە

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 829‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

چه‌ند توێژینه‌وه‌یەكی نوێ كه‌ له‌ زانكۆی"ئادیلاید" له‌ ئوستورالیا ئەنجامدراون، ده‌ركه‌وت هه‌ندێك له‌ ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكییه‌كان چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سه‌یر و قێزه‌ونی تێدایه‌ كه‌ مه‌ترسییه‌كه‌ی به‌ ڕاده‌یه‌ك زۆره‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی مردن.


به‌ پێی ده‌یڵی مه‌یڵ  "ئیان مۆسگریف" و "رۆجه‌ر بێرد" توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا كه‌ هاوشێوه‌ی هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ نه‌بوو و بۆیان ده‌ركه‌وت چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سه‌یر له‌و ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكییانه‌دا هه‌یه‌ و  له‌و پێكهاتانه‌ش "كادمیۆم، زه‌رنیخ، كرۆم، قورقوشم و هه‌روه‌ها چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵ"ی تێدابوو، كه‌ له‌ زیاتر له‌ 12 به‌رهه‌می ته‌واوكه‌ری خۆراكیدا دۆزراونه‌ته‌وه‌.

دكتۆر بێرد ده‌ڵێت:" پاشماوه‌ی مشك و پشیله‌ و باڵنده‌ و ته‌نانه‌ت پڵنگی به‌سته‌ڵه‌كیمان دۆزییه‌وه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵێك ته‌واوكه‌ری خۆراكی كه‌ مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات"، مێریل جیمیل بۆ ماوه‌ی 18 مانگ ته‌واوكه‌ری خۆراكی ڕووه‌كی به‌كارده‌هێنا و به‌ هۆیه‌وه‌ گۆرچیله‌كانی له‌ كار كه‌وتن، كه‌ ئه‌م ته‌واوكه‌رانه‌ له‌ لایه‌ن ده‌رمانسازێكه‌وه‌ بۆی نووسرابوو بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خه‌وی لێ بكه‌وێت به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی كردوو به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌كانی ئەنجام بدات.


و:كێوا
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure