باوەڕناکەیت کایلی جینەر چەند جانتای لەناو کەنتۆرەکەیدا هەیە!

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1078‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


هەمیشە کایلی جینەر جل و بەرگی مارکە دەپۆشێت و هەموو کچێک خەون بەوەوە دەبینێت وەک کایلی بێت، چونکە لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا سەروەتێکی زەبەلاحی کۆکردووەتەوە.

 
ئەم خانمە ژیانە شاهانەکەی ناشارێتەوە، بەڵکو بەردەوام لەسەر ئێنستگرام وێنەی ناو کەنتۆرەکەی بڵاودەکاتەوە و کۆمەڵێک جانتا و پێڵاوی مارکە و گرانبەهای هەیە، لەم دواییەدا لەمیانەی چاوپێکەوتنێک لەگەل یەکێک لە گرنگترین گۆڤارەکانی دیکۆری ناو ماڵ چەندین وێنەی ناو ماڵەکەی بڵاوبووەوە و دەرکەوت ئارایشتگایەکی تایبەتی هەیە.


نرخی جانتاکانی کایلی لە نیو ملیۆن دۆلار زیاترن، لە دیارترینیشیان جانتایەکی مارکەی (Judith Leiber) کە کریس جینەری دایکی بە دیاری بۆی کڕیوە و نرخی 5495 دۆلاری ئەمریکیە.


تەنیا ریزی یەکەمی جانتاکانی ناو کەنتۆرەکەی نرخیان 40 هەزار دۆلار زیاترە و مارکەی لویس ڤویتۆن و سوپریم و گوچی و فیندی-ن.

وەرگیڕان: هیڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure