چه‌ند قسه‌یه‌كی باو كه‌ زانست سه‌لماندویه‌تی

تەندروستی :: 11/02/2019‌ :: 2217‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

چه‌ند قسه‌یه‌كی باو هه‌یه‌ كه‌ ده‌یبیستین له‌ كه‌سانی دیكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ بمانپارێزن له‌ زیان، به‌ڵام ئایا ئه‌و قسانه‌ له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌ سه‌لمێنراون؟ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند قسه‌یه‌كی باون كه‌ زاناكان سه‌لماندوویانه‌

"له‌ ڕۆژێكدا سێوێك بخۆو له‌ دكتۆر به‌ دوور به‌"
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌ بریتانیا سه‌لماندویه‌تی خواردنی سێوێك هه‌موو ڕۆژێك ده‌بێته‌ هۆی پاراستنت له‌ 8500 حاڵه‌تی مردنی پێشوه‌خت.

"شه‌وان دره‌نگ نان مه‌خۆ"
به‌ پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وان دره‌نگان نان ده‌خۆن كالۆری زیاتر به‌كارده‌هێنن كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كێشیان زیادبكات و هه‌روه‌ها شه‌كر له‌ خوێنیاندا به‌ شێوه‌یه‌كی ورد كۆنتڕۆڵ ناكرێت.

"زۆر له‌ نزیكی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ دامه‌نیشه‌ با چاوت كز نه‌بێت"
به‌ پێی توێژه‌ره‌كانی زانكۆی "تۆلیدۆ" ئه‌و ڕووناكییه‌ شینه‌ی له‌ شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و مۆبایله‌وه‌ ده‌رده‌چێت، ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدان یان لاوازكردنی توانای بینین.
و:کێوان

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure