دیارییەکی دەگمەنی رۆژی ڤالانتاین...لە ئاسمان کەوتووەتە خوارەوە

هەمەڕەنگ :: 12/02/2019‌ :: 723‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ڤالانتاین کە ساڵەنە دەکەوێتە ڕۆژی 14ی شوبات، خانەیەکی مەزادی بڕیتانی شتێکی جیاوازی بۆ فرۆشتن دانا.

 
خانەی (کریستیز)ی بریتانی لە ڕێگەی ماڵپەڕە سەرەکیەکەیەوە ڕیکلامی بۆ پارچەیەکی ئاسمانیکرد کە نەیزەکێکە کێشی 9 کیلۆگرامە و لە شێوەی دڵدایە، وەک وابێت ئاسمان بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ڤالانتاین هەڵیدابێتە خوارەوە.


بەپێی وتەی ئەم خانەیە (دڵە ئاسمانیەکە) پارچەیەکی ئاسنیە لە پشتێنی چواردەوری هەسارەیەکەوە لێبوەتەوە و تەمەنی 320 ملیۆن ساڵە، هەروەها لە بەرواری 12ی فبرایەری ساڵی 1947 کەوتووەتە ناوچەی سیبیریا لە ڕووسیا.


پێشبینی دەکرێت نرخی ئەم پارچەیە 300 بۆ 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی بێت.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure