نۆسترا داموس پێشبینى رووداوه‌كانى 2019 كردووه‌

هەمەڕەنگ :: 06/02/2019‌ :: 17471‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: پێشبینی

دواڕۆژ


نۆسترا داموس پزیشك و پێشبینیكارى فره‌نسى له‌ چوارینه‌یه‌كیدا كه‌ ساڵى 1555 نوسیویه‌تى پێشبینى رووداوه‌كانى داهاتووى كردووه‌ و تاكو ئێستا زۆربه‌یان هاتوونه‌ته‌دى.


یه‌كێك له‌و پێشبینییانه‌ى نۆسترا داموس كه‌ هاتوونه‌ته‌دى سه‌رهه‌ڵدانى هیتله‌ر بوو له‌ساڵى 1933دا، پاشان ئاگره‌ گه‌وره‌كه‌ى له‌نده‌ن له‌ ساڵى 1966دا و چه‌ند رووداوێكى تریش. 
 
له‌ پێشبینییه‌كانى نۆسترا داموس بۆ ساڵى 2019 ئه‌م رووداوانه‌ى تێدایه‌:
1. جه‌نگى جیهانى سێیه‌م رووده‌دات و نزیكه‌ى 27 ساڵ ده‌خایه‌نێت.
2. هێزێكى گه‌وره‌ى دژه‌ مه‌سیحى دروستده‌بێت و خه‌ڵكێكى زۆرى بێتاوان ده‌كوژن.
3. ئیمپراتۆریه‌تى بریتانى سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ و ماوه‌ى 300 ساڵ حوكم ده‌كات، پاشایه‌كى به‌هێزیش ده‌ست به‌سه‌ر ئیسپانیادا ده‌گرێت.
4. لافاوێكى مه‌زن له‌ ئه‌مریكا رووده‌دات و زیانێكى زۆر ده‌گه‌یه‌نێت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure