بە شۆفان ژەمێکی تەندروست و هاوسەنگی بەیانیان ئامادەبکە

خواردن :: 03/02/2019‌ :: 802‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پێداویستیەکان:

-کوپ و سێ چارەکە کوپێک ئاو
-پروشەیەک خوێ
-2 کەوچکی گەورە کەرەی عەلی بابا
-کوپێک شۆفان
-نیو کەوچکی بچوک دارچینی کوتراو
-2 کەوچکی گەورە هەنگوین
-1 سێوی بچوک (قاشی بکە)
-چارەکە کوپێک بلوبێری

ئامادەکردن:
1-ئاو و خوێکە تێکەڵ بکە و بیکەرە سەر ئاگر.
2-شۆفانەکەی تێ بکە و ماوەی پێنج خولەک لەسەری بەجێ بهێڵە تاوەکو دەکوڵێت.
3-شۆفانەکە بکەرە قاپێکی قوڵەوە.
4-کەرەی عەلی بابا و دارچینی تێ بکە و تێکەڵی بدە.
5-هەنگوین و سێو و بلوبێری بکە بەسەردا و بە گەرمی پێشکەشی بکە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure