پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 13/01/2019‌ :: 3704‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ

كاوڕ:
دڵنیابه‌ كه‌ ده‌توانیت هه‌ستیته‌وه‌ و دووباره‌ هه‌نگاو بنێیت به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر، له‌ هه‌ڵسووكه‌وته‌كانى خۆشه‌ویسته‌كه‌ت تێبگه‌ و ئارام بگره‌ بیرت بێت به‌رگه‌ى زۆر شتى گرت به‌ هۆى تۆوه‌.

گا:
به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌یت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت و ئه‌نجامه‌كان ووره‌ت ناڕوخێنێت، ئاگادارى بارى ده‌روونى خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به‌ و كارێك مه‌كه‌ كه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كى خراپى هه‌بێت.

دووانه‌:
هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ ستافى كاره‌كه‌تدا و ده‌ستپێشخه‌رى بۆ هه‌ندێك كار ده‌كه‌یت، خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌باره‌ى هه‌ندێك بابه‌ته‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى لێت ده‌وێت و ئه‌وه‌ش مافى خۆیه‌تى.

قرژاڵ:
له‌ ڕووى پیشه‌ییه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كه‌ت ئه‌نجامى ئه‌رێنییان ده‌بێت، په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌كه‌ت له‌ دۆخێكى باشدایه‌ و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت زیاتر هۆگرت ده‌بێت.

شێر:
هه‌وڵبده‌ ته‌ركیزى زیاتر بخه‌یته‌ سه‌ر كاره‌كه‌ت  تاكوو هه‌ڵه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌یت، هه‌ندێك زانیاریت له‌سه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت پێده‌گات كه‌ ده‌بێته‌ هۆى درووستبوونى دڵه‌ڕاوكێ و كێشه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌تدا.

فه‌ریك:
گۆڕانكارى ئه‌رێنى به‌ خێرایى ڕووده‌دات له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانت ده‌بێت، خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌یه‌وێت پلانه‌كانت بۆ داهاتوو بزانێت و یارمه‌تیت بدات له‌ جێبه‌جێكردنیاندا.

ته‌رازوو:
پێشكه‌وتنێكى زۆر به‌ خۆته‌وه‌ ده‌بینیت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت و داهاتووت بونیاد ده‌نێیت، له‌ ڕووى سۆزدارییه‌وه‌ ئاگادارى هه‌ندێك بابه‌تى هه‌ستیار به‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا باسى مه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌تان بۆ درووست نه‌بێت.

دووپشك:
له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت به‌خت یاوه‌رت ده‌بێت و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنیت، له‌ ڕووى سۆزدارییه‌وه‌ به‌ هه‌مانشێوه‌ ڕۆژێكى باش ده‌بێت و چه‌ند ساتێكى خۆش چاوه‌ڕێت ده‌كات.

كه‌وان:
هه‌وڵبده‌ شێوازى كاركردن بگۆڕیت و پێش ئه‌وه‌ى تووشى شكست بیت، له‌مڕۆدا گرنگى زیاتر به‌ ژیانى خێزانى و ئه‌نامانى خێزانه‌كه‌ت ده‌ده‌یت.

گیسك:
گۆڕانكارى و به‌ره‌وپێشچوونى گه‌وره‌ له‌ ژیانى پیشه‌ییتدا ڕووده‌دات، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا هه‌ست به‌ ئاسووده‌یى ده‌كه‌یت هه‌رچه‌نده‌ ڕووبه‌ڕووى ڕۆژێكى سه‌خت ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام تێیده‌په‌ڕێنن.

سه‌تڵ:
له‌ ڕووى پیشه‌ییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى هه‌ندێك كێشه‌ ده‌بیته‌وه‌، گرفت و كێشه‌كانت كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌كه‌ت درووست ناكات و به‌هه‌مانشێوه‌ى پێشتر دڵخۆش ده‌بن.

نه‌هه‌نگ:
له‌ ڕووى پیشه‌ییه‌وه‌ له‌ چه‌ند بڕیارێك پاشگه‌ز ده‌بیته‌وه‌ كه‌ پێت وایه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵه‌ داوتن، پێویسته‌ زیاتر لۆژیكییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ خێزانییه‌كاندا بكه‌یت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure