خواردنى ریشاڵى و سووده‌كانى

تەندروستی :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 316‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئاشكراى كرد ئه‌و كه‌سانه‌ى خواردنى ریشاڵدار و دانه‌وێڵه‌ى ته‌واو ده‌خۆن كه‌متر تووشى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و جه‌ڵته‌ى مێشك و نه‌خۆشیى شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانى تر ده‌بن به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ رێژه‌یه‌كى كه‌م ریشاڵ ده‌خۆن.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داخوازیى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئه‌نجام دراوه‌ و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر 8 گرام له‌ پێكهاته‌ى ریشاڵى زیاد بكرێت بۆ خواردنى رۆژانه‌ ئه‌وا كۆى گشتى مردن به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كانى سه‌ره‌وه‌ به‌ رێژه‌ى 5% بۆ 27% داده‌به‌زێت و هه‌روه‌ها به‌هه‌مان رێژه‌ش نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى كۆڵۆن و مه‌مك كه‌مده‌بنه‌وه‌".

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure