چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ هێلكه‌یه‌ك بخۆیت؟

تەندروستی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 6217‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
له‌ ئاكامى توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانى فینله‌ندا به‌ئه‌نجامى گه‌یاند ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنى یه‌ك هێلكه‌ له‌ رۆژێكدا ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى تووشبوون به‌ جۆرى دووه‌مى نه‌خۆشى شه‌كره‌.


به‌م توێژینه‌وه‌یه‌یش ئه‌و مشتومڕه‌ كۆتایى هات سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هێلكه‌ به‌سووده‌ یان زیانبه‌خشه‌ بۆ نه‌خۆشى شه‌كره‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پیاو ئه‌نجامدرا و سه‌لماندى ئه‌و كه‌سانه‌ى رۆژانه‌ هێلكه‌یه‌ك ده‌خۆن، ئه‌و جۆره‌ چه‌ورییه‌ له‌ خوێنیاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هاوچه‌شنى چه‌وریى ناو خوێنى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ پێشتر تووشى نه‌خۆشى شه‌كره‌ نه‌بوون.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵه‌ى شه‌كره‌ى ئه‌مریكى رێگه‌ى داوه‌ به‌ نه‌خۆشه‌كان هێلكه‌ بخۆن.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure