ڤیدیۆ: ڕێگه‌یه‌كی سه‌یر بۆ پاكردنه‌وه‌ی ئوتو كه‌ هه‌رگیز بیرت لێنه‌كردۆته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 12/01/2019‌ :: 10698‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
ڕێگه‌یكی سه‌یر بۆ پاككردنه‌وه‌ی سوتاوی ئوتو كه‌  پێیده‌وترێت "شێوازه‌ ئوسترالییه‌كه‌" كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بیرت له‌ كاری له‌و جۆره‌ نه‌كردۆته‌وه‌.


ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یڵ"ی بریتانی ڤیدیۆی كه‌سێكی ئوستورالی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ به‌كارهێنانی حه‌بێكی پانادۆڵ به‌كارده‌هێنێت بۆ پاكردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی سوتاوی سه‌ر ئوتووه‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌ دانانی ده‌نكێك حه‌ب له‌سه‌ر ئوتووه‌ داگرساوه‌كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی حه‌به‌كه‌ له‌ شوێنی سووتانه‌كه‌دا له‌سه‌ر به‌شه‌ گه‌رمییه‌كی ئوتووه‌كه‌.

ئه‌و خانمه‌ی ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و به‌ حه‌به‌كه‌ ئوتووه‌كه‌ی پاكده‌كاته‌وه‌ ئامۆژگاری هه‌مووان ده‌كات كاتێ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن گیره‌ی ده‌ست به‌كاربهێنن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی حه‌به‌كه‌ له‌ شوێنی سوتاوییه‌كه‌.

و:كێوان
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure