7 كاری ڕۆژانه‌ دەبێتە هۆی پەکخستنی گورچیلەکانت

هەمەڕەنگ :: 12/01/2019‌ :: 26990‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
زۆرێک له‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك كار كه‌ زیانمان پێده‌گه‌ێنێت و تووشی نه‌خۆشی جۆراوجۆرمان ده‌كات، ئه‌مانه‌ش چه‌ند هۆكارێكن ده‌بنه‌ هۆی لاوازكردنی گورچیله‌مان :


1-خراپ به‌كارهێنانی ئازارشكێنه‌كان
 له‌ پاش هه‌ستكردن به‌ هه‌ر ئازارێك په‌نابه‌ریت بۆ به‌كارهێنانی ئازارشكێنه‌كان كاردنه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت چونكه‌ ئه‌م ده‌رمانانه‌ كاریگه‌ریان به‌هێزه‌ و زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ گورچیله‌كان و جگه‌ر، له‌ بری ئه‌وه‌ ڕێگای ته‌ندروستر بگریته‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئازاری ئاسایی.

2-بێخه‌وی  
ئه‌گه‌ر به‌پێی پێویست نه‌خه‌ویت یاخود لە ڕۆژه‌كه‌دا بخه‌ویت له‌ بری ئه‌وه‌ی شه‌وان بخه‌ویت كاریگه‌ری ڕاسته‌خۆی هه‌یه‌ به‌ گورچیله‌كانه‌وه‌، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاری گورچیله‌كان كه‌ له‌ شه‌واندا سه‌رقاڵی چاكردنه‌وه‌ی خانه‌ تێكشكاوه‌كانی له‌شن.

3-پێویستی له‌ش به‌ ڤیتامین و كانزاكان
ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ڕێژه‌ی ڤیتامین B6 و مەگنیسیۆم كارێكی پێویسته‌، چونكه‌ كه‌م و كوڕی له‌و ماددانه‌دا له‌ له‌ش ده‌بێته‌ هۆی دربوستبوونی به‌ردی گورچیله‌ و له‌كاركه‌وتنی.

4-پشتگوێ خستنی خواردنه‌وه‌ی ئاو
خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ بڕێكی پێویست له‌ ڕۆژه‌كه‌دا یارمه‌تی پاكبوونه‌وه‌ی له‌ش ده‌دات له‌ مادده‌ی ژه‌هراوی په‌نگخواردوو، بۆیه‌ نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌ ژه‌هراویانه‌ كه‌ ڕێگری له‌ گورچیله‌كان ده‌كات و ناهێڵێت كاری سه‌ره‌كی ئه‌نجام بدات و دواتر ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی.

5-زۆرخواردنی گۆشتی سوور
زۆر كه‌س بیروبۆچوونیان وایه‌ كه‌ خواردنی گۆشتی سوور ووزه‌ی پێویست ده‌دات به‌ له‌ش، به‌ڵام چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ زۆر خواردنی گۆشتی سوور كاریگه‌ری خراپی درێژخایه‌نی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گورچیله‌كان.

6- به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر خوێ له‌ خواردنه‌كانتدا
به‌ پێی توێژینه‌وه‌كان نابێت له‌ ڕۆژێكدا له‌ پێنج گرام زیاتر خوێ له‌ خواردندا به‌كاربهێنرێت، چونكه‌ بڕی زۆری خوێ ده‌بێته‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن كه‌ دواتر ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی فشار له‌سه‌ر گورچیله‌كان.

7-ڕاگرتنی میز بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی زۆر كه‌س ده‌یكات كه‌ زیانی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر گورچیله‌كان و له‌ كۆتاییدا ده‌بێته‌ هۆی له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كان  یان ده‌بێته‌ دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ له‌ یه‌كێكیاندا یان هه‌ردووكیان.


له‌ كۆتاییدا شكاندنی ئه‌م خووە هەڵانە ده‌تپارێزێت له‌ هه‌رزیانێكی گورچیله‌ و به‌ ته‌ندروستی ده‌مێننه‌وه‌.


و:كێوان
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure