ناپاکى هاوسەرگیرى بۆ هەدوو ڕەگەزەکە لە خەوندا ماناى چییە؟

هەمەڕەنگ :: 12/01/2019‌ :: 5659‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ
بەپێی قسەى سەرجەم شارەزایانی خەوناسی ئەگەر ژنێک خەون بە مێردەکەیەوە ببینێت لەگەڵ ژنێکى نەناسراودا  ناپاکى بکات، مەترسى لەسەر نییە و ماناى ئەوە دەگەێنێت، کە مێرکەکەى خۆشى دەوێت و ژیانى هاوسەرگیر پارێزراوە.


ئەگەر ئەو ژنە ناسراو بێت، ئەوە ماناى ئەوەیە کە بارى دارایى خێزانەکەى زۆر باش دەبێت و بەم نزیکانە پارەیەک بەدەست دەهێنن، بەڵام هەندێکیتر لە زانایان ڕایان جیاوازە دەڵێن: ئەگەر ژنەکە ناسراو بێت ئەو لە داهاتوودا تووشى کێشەیەکى گەورە دەبن.

ئەگەر ئەو ژنەى ئەو خەونە دەبێنێت دووگیان بێت، ئەوە منداڵێکى کوڕیان دەبێت.

بەپێی قسەى ووتەی ئەو ژنانەى ئەو خەونە دەبینن، لە ڕاستیدا گومانیان لە هاوسەرەکانیان  هەیە کە پەیوەندى خۆشەویستایان لەگەڵ کەسێکى دیکەدا هەیە، بۆیە پێویستە لەکاتى بینینى ئەو جۆرە خەونانە متمانەیان زیاتر بێت و بیر لە شتى خراپ نەکەنەوە.

بەڵام ئەگەر ژنێک یاخود پیاوێک لە خەونیاندا ناپاکى لەگەڵ کەسێکى ناسراودا ئەنجامبدەن ئەوە ماناى ئەوەیە کە دزییەکیان لێدەکرێت.

ئەگەر پیاوێک لە خەونیدا ئافرەتێکی دیکە هەوڵدەدات بەزۆردارى ناپاکی لەگەڵ بکات ئەوە ماناى ئەوەیە کە پارەى کەسێکى دیکە دەکەوێتە لاى و پێویستە بیپارێزیت.
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure