ڤیدیۆ: شێلانی كچێكی 3 ساڵ بەپاسی قوتابخانەكەی، میسرییەكانی تووڕە كردووە

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1625‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ
هاوڵاتییەک بە ناوی (ئەحمەد سوبحی) گرتە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە، کە کامێرای چاودێری تۆماری کردووە و پاسی قوتابخانەیەك خوێندككارێكی سێ ساڵە دەكات بەژێرەوە، كە لەناو ئۆتۆمبیلەكەی خۆیەوە دادەبەزێت.


رووداوەكە لەگەڕەكی حەی سابع لە قاهیرەی پایتەختی میسر بووە و دۆسێی بۆ كراوەتەوە، شۆفێرەكەش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیر كراوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، پاسی گواستنەوە، دەگاتە نزیکی ماڵی خوێندكارەكە و دوای ئەوەی کچێكی سێ ساڵ لەو پاسە دادەبەزێت، بە پێش پاسەکە دەپەڕێتەوە و شۆفێرەکەش لەبەر بچووکیی منداڵەکە، نایبینێت و کاتێک دەیەوێت بڕوات، منداڵەکە دەشێلێت و دەیکوژێت.
 
كامێراكان چرکە ساتی مردنی منداڵەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە و داوا لەو شۆفێرانە دەکرێت خۆیندکارە منداڵەکان دەگەیەنن، تا دڵنیا نەبن لە پەڕینەوە و دابەزینیان ئۆتۆمبێلەکانیان لێنەخوڕن.
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە
داڕشتنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure