بێتاقه‌تى و هه‌ستكردن به‌ شه‌كه‌تى دواى هه‌ستان له‌ خه‌و نیشانه‌ى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن

تەندروستی :: 12/01/2019‌ :: 2572‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
 به‌ پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن توێژه‌رانى زانكۆى واشنتۆن ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ هه‌ستكردن به‌ بێتاقه‌تى و شه‌كه‌تى له‌ دواى هه‌ستان له‌ خه‌و نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر.

 
به‌ پێى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه‌ دواى خه‌وێكى ته‌ندرووست مرۆڤ ده‌بێت هه‌ست به‌ چالاكى و ووزه‌ بكات، وه‌ خه‌وى ته‌ندرووست په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ توشبوون به‌ نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ردا هه‌یه‌.


نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر به‌ چه‌ند قۆناغێك ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ شێوه‌یه‌كى هێواش و بێده‌نگ گه‌شه‌ ده‌كات، چه‌ند نیشانه‌یه‌كى له‌ پێش چه‌ند ساڵێكه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.
زانایان پێیانوایه‌ باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه‌ به‌ده‌ستهێنانى خه‌وێكى قوڵ و ته‌ندرووسته‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure