ئەگەر دەزووی ددان پاککەرەوە بەکاردەهێنیت ئاگاداربە!

تەندروستی :: 12/01/2019‌ :: 650‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ
زانایان لە پەیمانگەی تەندروستی گشتی لەویلایەتی کالیفۆڕنیا ئاشکرایانکرد، کە دەزووی ددان پاککەرەوە پێکهاتەی (بۆلیفیتاڵ)ی تێدایە و مەترسی هەیە بۆ سەر تەندروستی.

 
زانایان لێکۆڵێنەوەیەکیان لەسەر ١٨ جۆر لەو دەزووانە ئەنجامدا و دەرکەوت کە زۆربەیان بەو ماددەیە (بۆلیفیتاڵ) داپۆشراون و لەکاتی بەکارهێنانی، لە گورچیلە و جگەردا کۆدەبنەوە.
 
ئەوەشیان خستەڕوو، کە هەندێک لە جۆرەکانی دیکەی ئەو دەزووانە پێکهاتەکەی تاکو ئێستا دەستنیشان نەکراوە و نازانرێت زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت یاخود نا.

ئەو زانایانە داواش لە بەکارهێنەرانی ئەو دەزووانە دەکەن، پێویستە سەرەتا دڵنیابن لە پێکهاتەکەی، پاشان بەکاریبهێنن.
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure