سه‌یرترین یاساكانى ئه‌مریكا

هەمەڕەنگ :: 12/01/2019‌ :: 509‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ
له‌ جیهاندا چه‌ندین یاساى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ هه‌ن كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌لاى زۆبه‌مانه‌وه‌ جێى سه‌رسوڕمان بێ و بپرسین كه‌ بۆ ده‌بێت یاسایه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ دانرابێت، نموونه‌ى هه‌ندێك له‌و یاسایانه‌ كه‌ له‌ شار و ویلایه‌ته‌ جیاوازه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دانراون و په‌یڕه‌و ده‌كرێن بریتیین له‌ :

-له‌ شارى لۆگانى ئه‌مریكا به‌ پێى یاسایه‌ك جنێودان بۆ ژنان قه‌ده‌غه‌یه‌.

 

-له‌ شارى بێلینگهام قه‌ده‌غه‌یه‌ كه‌ ژنان له‌ كاتى سه‌ماكردندا سێ هه‌نگاو بڕۆنه‌ دوواوه‌.

 

-له‌ ویلایه‌تى ئاركانساس نابێت تیمساح له‌ ناو بانیۆدا بشۆرێت!

 

-له‌ ویلایه‌تى ئایۆوا نابێت دوو كه‌س بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ 5 خووله‌ك ماچ بكه‌ن.

 

 

-له‌ كالیفۆرنیا قه‌ده‌غه‌یه‌ كه‌سێك ته‌ڵه‌ بۆ مشك دابنێت گه‌ر مۆڵه‌تى ڕاوكردنى نه‌بێت.

و: پەیام زاهیر

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure