زیرەکى خۆت تاقیبکەرەوە چى لە پشت ئەو هێڵانەوە دەبینیت؟

هەمەڕەنگ :: 12/01/2019‌ :: 1954‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ
سەرەتا بینەر کاتێک تەماشاى ئەم وێنەیە دەکات، تەنها چەند هێڵێکی ڕەش و سپى ستوونى دەبینێت، بەڵام دواى ئەوەى لێی وورد دەبیتەوە، بۆى دەردەکەوێت کە پشیلەیەک لە پشت ئەو خەتانەوە خۆى شاردۆتەوە.


 
ئەم وێنەیە لە لایەن مێشێل دیکنسۆن دیزاین کراوە، کە ئەندازیارێکى تەکنۆلۆجیاى نانۆیە و ڕۆژى چوار شەممەى ڕابردوو لە سایتى تویتەر بڵاوکراوەتەوە.

لەوبارەیەوە ناوبراو نوسیویەتى:" بۆ دۆزینەوەى ئەو وێنە شاراوەیە، پێویستە سەرت بەلاى ڕاست و چەپى وێنەکەدا بەریت، ئەگەر بۆت نەدۆزرایەوە، ئەوە تۆزێک سەرت لە مۆبایلەکە دووربخەرەوە و دووبارە بەو شێوازە تاقیبکەرەوە، لە کۆتاییدا بۆت دەردەکەوێت کە پشیلەیەک لە پشت ئەو هێڵانەوە خۆى شاردۆتەوە.

 
وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure