وایزانی ئاوساویەکەی قورگی هەوکردنێکە باوەڕناکەیت چی دەرچوو!!

هەمەڕەنگ :: 12/01/2019‌ :: 11682‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
ژنێکی تەمەن 63 ساڵ ماوەی سێ مانگ شەقیقەی توشبوو و پاش ئەنجامدانی پشکنین پزیشکان پێیان ووت لە قورگیدا گرێ هەیە، بەڵام لەکاتی نەشتەگەریدا شتێکی سەیریان بۆ دەرکەوت.

 
بەپێی ڕۆژنامەی میرەر، ئەم خانمە خەڵکی ڤێتنامە و بەهۆی سەرئیشەوە سەردانی نەخۆشخانەی کرد، لەوێ پزیشکان پێیان وت گرێی هەیە بەڵام لەکاتی نەشتەگەریدا پزیشکان بۆیان دەرکەوت ئاوساویەکە گرێ نیە بەڵکو کرمێک لە قورگیدا هەبووە کە نەیهێشتووە هەناسەبدات و هێرشی کردووەتە سەر جیوبەکانی، لەئەنجامدا ئەو سەرئێشەیەی دروستکردووە.

بەپێی ڕۆژنامەکە ئەم ژنە لە ناوچە شاخاویەکاندا دەژی و بەئاوی کانیاوەکان خۆی دەشوات و لەوێوە توشبووە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure