چاره‌نوسى ئه‌و كچه‌ى له‌ سعودیه‌ هه‌ڵات چی لێهات

هەمەڕەنگ :: 12/01/2019‌ :: 2594‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ
ره‌هه‌ف ئه‌و كچه‌ سعودیه‌ى له‌ وڵاته‌كه‌ى و خێزانه‌كه‌ى هه‌ڵات، شه‌وى هه‌ینى 11ى كانونى دووه‌مى 2019 له‌ بانكۆكى پایته‌ختى تایله‌نده‌وه‌ به‌ره‌و كه‌نه‌دا به‌رێكرا.


به‌رپرسێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى بانكۆك به‌ سایتى رۆیته‌رزى راگه‌یاند: " شه‌وى هه‌ینى 11ى كانونى دووه‌مى 2019 به‌ فڕۆكه‌یه‌كى هێڵى ئاسمانى كۆریا ره‌هه‌ف محه‌مه‌دى ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى ئینچۆن له‌ سیئۆلى پایته‌ختى كۆریاى باشور به‌رێكراوه‌ و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتى كه‌نه‌دا".

جه‌ستین ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا دواى گه‌یشتنى ره‌هه‌ف بۆ كه‌نه‌دا له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: "مافى په‌نابه‌ریمان داوه‌ به‌ ره‌هه‌ف و زۆر دڵخۆشین به‌و كاره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌نه‌دا وڵاتێكه‌ گرنگى به‌ مافى تاكه‌ كه‌س و ژنان ده‌كات له‌ هه‌موو وڵاتانى جیهان".

رێكخراوێكى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ڵاتنه‌كه‌ى ره‌هه‌ف رایگه‌یاند: "ره‌هه‌ف بڕواى به‌ ئاینى موسوڵمان نه‌ماوه‌ و كاتێك ره‌هه‌ف به‌ره‌و تایله‌ند هه‌ڵاتووه‌ باوكى چووه‌ته‌ تایله‌ند و سه‌لماندویه‌تى كه‌ هیچ توندوتیژییه‌كى به‌رامبه‌ر ره‌هه‌ف نه‌نواندووه‌ به‌ڵام ره‌هه‌ف ئاماده‌ نه‌بووه‌ رووبه‌رووى ببێته‌وه‌ و گوێى لێبگرێت، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌كاونته‌كه‌ى ره‌هه‌ف له‌ تویته‌ر زیاتر له‌ 100 هه‌زار فاڵه‌وه‌ر زیادى كردووه‌ ئه‌و شتانه‌شی یارمه‌تییان داوه‌ كه‌ مافى په‌نابه‌رى پێبدرێت، وڵاتى تایله‌ندیش واژۆى په‌یماننامه‌ى كۆچبه‌رانى نه‌كردووه‌ بۆیه‌ پێویست بووه‌ وڵاتێكى تر كه‌ ده‌بێته‌ وڵاتى سێیه‌م وه‌ری بگرێت".

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure