نهێنى نوێ له‌باره‌ى دوورگه‌ى قیامه‌ته‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت

هەمەڕەنگ :: 12/01/2019‌ :: 15952‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ
توێژه‌ره‌وانى بوارى شوێنه‌وار نهێنى نوێ له‌باره‌ى ئه‌و په‌یكه‌رانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ له‌ دوورگه‌ى قیامه‌تدان.


دوورگه‌ى قیامه‌ت كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ زه‌ریاى هێمنه‌وه‌ و هه‌رچوارلاى ئاوه‌ و نزیكترین وڵات لێیه‌وه‌ وڵاتى چیلییه‌ كۆمه‌ڵێك په‌یكه‌رى تێدایه‌ كه‌ به‌ په‌یكه‌ره‌كانى مواى ناوده‌برێن، توێژه‌ره‌وان له‌كۆتایدا توانییان ئه‌و نهێنییه‌ ئاشكرا بكه‌ن كه‌ له‌مێژه‌ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن نهێنییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌، ئایا بۆچى ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ له‌ دوورگه‌ى قیامه‌تدا دانراون و كێ دروستى كردوون؟.

له‌ئه‌نجامى به‌دوادا گه‌ڕانى زۆردا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ زه‌به‌لاحانه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێكه‌وه‌ كه‌ به‌ پۆلینیزییه‌كان ناو ده‌برێن و نیشته‌جێى ئه‌و دوورگه‌یه‌ بوون له‌ سه‌ده‌ى یانزه‌ى زاینیدا دروستكراون كه‌ به‌ په‌یكه‌ره‌كانى مواى ناوده‌برێت و ژماره‌یان 900 په‌یكه‌ره‌، درێژى هه‌ر په‌یكه‌رێك 10 مه‌تره‌ و بارستاییان 82 ته‌نه‌.

توێژه‌ره‌وان ئه‌و نهێنییه‌یان بۆده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنى ئاوى پاك دروستكراون، له‌به‌رئه‌وه‌ى لاى هه‌ر په‌یكه‌رێكه‌وه‌ ئاوى پاك هه‌یه‌ و له‌هه‌ر شوێنێكى دوورگه‌كه‌ په‌یكه‌رى مواى لێنه‌بێت ئاوى پاكى لێ نییه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure