ئەم وێنەیە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هەژاند

هەمەڕەنگ :: 12/01/2019‌ :: 22747‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
میدیاکانی وڵاتی چین وێنەیەکی مرۆڤانە و کاریگەری پزیشکێکیان بڵاوکردەوە کە پاش ئەنجامدانی 6 نەشتەگەری بە بەردەوامی لەناو ژووری نەشتەگەریدا خەوی لێکەوتبوو.

 
شانبیگ بۆ ماوەی 20 کاتژمێر بە بەردەوامی لەناو ژووری نەشتەگەری نەخۆشخانەی ناوچەی (قویتشۆ) لە باشووری چین کاریکرد.


ئەم پزیشکە 5 نەستەگەری بە بەردەوامی ئەنجامدا و کاتێک لەسەر ڕۆیشتنبوو پیاوێکیان هێنا بە ئامێری وردکردنی گۆشت دەستی لەدەستدابوو هەربۆیە دووبارە گەڕایەوە بۆ ژووری نەشتەگەری و ماوەی 8 کاتژمێریتر کاریکرد.


ئەم پزیشکە لێهاتووە دەستی نەخۆشەکەی دووریەوە و دواتر لەپەنا مێزی نەشتەگەریەکە دانیشت و دەستی نەخۆشەکەی بەرزکردەوە تاوەکو ئاسانتر خوێنی بۆ بگاتێ، بەڵام بەدیاریەوە خەویلێکەوت.


یەکێک لە پەرستارەکان وێنەی پزیشکەکەی گرت و لەسەر ماڵپەڕی WeChatی چینی بڵاویکردەوە، پزیشکەکە لە کۆمێنتدا نوسی:"ویستم کەمێک چاوم دابخەم، لەوباوەڕەدا نەبووم خەوم لێ دەکەوێت".


دواتر ئەم پزیشکە بە ڕۆژنامەیەکی وت، سەرەڕای ئەوەی زۆر هیلاکبووە بەڵام هەستی کردووە هێشتا دەتوانێت تەرکیز بکات هەربۆیە بڕیاریدا نەشتەگەریەکە ئەنجام بدات چونکە خۆشترین شت بەلایەوە ئەوەیە نەخۆشەکانی چاکبنەوە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ک .س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure