بەخواردنەوەیەک کۆتایی بە غازاتی ناو سک بهێنە

تەندروستی :: 12/01/2019‌ :: 12319‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ
ئاوسان و غازاتی ناو سک کێشەیەکی باو و بێزارکەرە، هەربۆیە لەم بابەتەدا ئاسانترین ڕێگە بۆکۆتایی بهێنە بە گازاتی ناو سک.
زۆر خواردنەوەی ئاو هەیە کرداری هەرس ئاسان دەکات و ئاوساوی و کۆبوونەوەی گازات لە سکدا کەمدەکاتەوە، وەک:

-دارچین:
کەوچکێکی بچوک دارچینی کوتراو بکەرە ناو کوپێک ئاو و بیکوڵێنە و پێش کاتی نانخواردن بە نیو کاتژمێر بە شلەتێنی بیخۆرەوە، هەروەها دەتوانیت بۆ خۆشکردنی تامەکەی کەوچکێک هەنگوینی تێ بکەیت.
دارچین لە توانایدایە ناوسک پاکبکاتەوە و جوڵەی ڕیخۆڵە ئاسان بکات و ژەهرەکان بکاتە دەرەوەی لەش.


-سرکەی سێو:
یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕێگەکانی چارەسەرکردنی ئاوساوی ناو سک، بۆ ئەم مەبەستە بڕێک سرکە بە ئاوی شلەتین ڕوونبکەرەوە و بە ساردی بیخۆرەوە تاوەکو بەخێرایی گەدە هێوەر بکەیتەوە و کۆتایی بە ئازاری ناو سک بهێنیت.


-نەعنا:
کەوچکێک نەعنای وشککراوە بکەرە ناو کوپێک ئاوی گەرم و بۆ ماوەی 10 خولەک بەجێی بهێڵە دواتر بیخۆرەوە، ڕۆژی سێ جار ئەم کارە دووبارە بکەرەوە و کۆتایی بە ئاوساویەکەی سکت دەهێنێت.


-زیرە:
کەوچکێک زیرە لە نیو پیاڵە ئاو بتوێنەرەوە و پێش کاتی نان بە نیو کاتژمێر بیخۆرەوە، ڕۆژی سێ جار بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەم تێکەڵەیە بەکاربهێنە.

وەرگێران: هیڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure