پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 12/01/2019‌ :: 4263‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ

كاوڕ:
له‌مڕۆدا ده‌ست ده‌كه‌یت به‌ ڕێگایه‌كى درێژى پیشه‌یی و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ست به‌ دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌یت، خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌مڕۆدا زیاتر هه‌ستت پێده‌كات و به‌رپرسیاریه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كه‌تان هه‌ڵده‌گرێت.

گا:
گفتوگۆیه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌یت و تێیدا ڕا و بۆچوون و زانیارى نوێ له‌باره‌ى پیشه‌كه‌ته‌وه‌ ده‌گۆڕیته‌وه‌، له‌ ڕووى سۆزدارییه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌كى نوێت ده‌بێت و هه‌ست به‌ دڵخۆشى ده‌كه‌یت.

دووانه‌:
دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ درووستكردنى دوژمنایه‌تى له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت و سوود له‌و هه‌لانه‌ وه‌ربگره‌ كه‌ بۆت درووست ده‌بێت، به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت زوو بڕیار مه‌ده‌ تا به‌ ته‌واوى بابه‌ته‌كه‌ت بۆ ئاشكرا ده‌بێت.
 
قرژاڵ:
له‌مڕۆدا زانیارییه‌كى نوێ وه‌رده‌گریت له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كى پیشه‌یی نوێ و هه‌وڵده‌ده‌یت نیشانی بده‌یت كه‌ ده‌توانیت به‌رپرسیاریه‌تیت پێهه‌ڵبگیرێت، دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ له‌به‌رده‌وام سه‌رزه‌نشت كردنى خۆشه‌ویسته‌كه‌ت تا لێت بێزار نه‌بێت و دوور نه‌كه‌وێته‌وه‌

شێر:
دۆخى سه‌ر كاره‌كه‌ت زۆر باشده‌بێت و ئه‌و ئه‌ركانه‌ى پێت سپێردراوه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجامى ده‌ده‌یت، گۆڕانكارى و به‌ره‌وپێشچوونى زۆر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌كه‌تدا ڕووده‌دات.

فه‌ریك:
له‌ ڕووى پیشه‌ییه‌وه‌ تووشى هه‌ندێك دڵه‌ڕاوكێ ده‌بیت، به‌ڵام ده‌توانیت قه‌ره‌بووى كاتى به‌سه‌رچووت بكه‌یته‌وه‌، له‌ ڕووى سۆزدارییه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی و دڵخۆشى ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا.

ته‌رازوو:
داواى لێبووردن بكه‌ له‌ هاوكاره‌كانت له‌و هه‌ڵانه‌ى به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامت داوه‌، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئه‌م دوواییه‌ت ده‌بێته‌ هۆى دوورخستنه‌وه‌ى خۆشه‌ویسته‌كه‌ت.

دووپشك:
دۆخى دارایت له‌مڕۆدا به‌ره‌و باشتر بوون ده‌ڕوات و باشتر ده‌توانیت كۆنترۆڵى چه‌ند بابه‌تێكى پیشه‌یی بكه‌یت، له‌ ڕووى سۆزدارییه‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كى زۆر باشدایت و خه‌ونه‌كانت دێنه‌ دى.

كه‌وان:
له‌ دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گفتووگۆ له‌باره‌ى هه‌ندێك بابه‌تى مادییه‌وه‌ ده‌كه‌یت و هه‌وڵبده‌ هێمن بیت و كۆنترۆڵى كاردانه‌وه‌كانت بكه‌یت، هه‌ندێك فشار له‌سه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت درووست ده‌بێت و پێویسته‌ له‌م ڕۆژانه‌دا زیاتر ئاگادارى بیت.

گیسك:
له‌ ڕووى پیشه‌ییه‌وه‌ پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ به‌ده‌ستده‌هێنیت و هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چیت، له‌ ڕووى سۆزدارییه‌وه‌ تووشى دڵه‌ڕاوكێ ده‌بیت له‌باره‌ى هه‌ندێك بڕیاره‌وه‌ و هه‌وڵده‌ده‌یت چاره‌سه‌رى گونجاو له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا بدۆزیته‌وه‌.

سه‌تڵ:
له‌مڕۆدا پێویسته‌ كار و ئه‌ركه‌كانت به‌ باشى جێبه‌جێ بكه‌یت و كه‌مته‌رخه‌مى تێدا نه‌كه‌یت، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا به‌ نه‌رمونیانى مامه‌ڵه‌ بكه‌.

نه‌هه‌نگ:
داهاتوویه‌كى پیشه‌یی باش چاوه‌ڕێت ده‌كات، پێویسته‌ هه‌ندێك هه‌نگاوى ته‌واو نه‌كراو و گرنگى پیشه‌یی ته‌واو بكه‌یت تا بگه‌یت به‌ ئامانجه‌كانت. 


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure