دادگایی كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى گه‌وره‌ترین دراوى زێڕیان دزى بوو ده‌ستیپێكرد

هەمەڕەنگ :: 11/01/2019‌ :: 248‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
له‌به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ دادگاییكردنى چوار تۆمه‌تبار كه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین پاره‌چه‌ دراوى زێڕیان دزی وو كه‌ بەهاكه‌ى به‌ 3.6 ملیۆن یۆرۆ مه‌زنده‌ ده‌كرێت ده‌ستیپێكرد.


به‌وته‌ میدیاكانى ئه‌ڵمانیا دادگاییكردنه‌كه‌ 12 رۆژ ده‌خه‌یه‌نێت و دزیكردنه‌كه‌ش به‌ئابڕوچوونێكى گه‌وره‌ داده‌نرێت، به‌وپێیه‌ى دزیكردنه‌كه‌ زۆر ئاسان بووه‌ و جه‌ره‌سى ئاگاداركردنه‌وه‌ى موزه‌خانه‌كه‌ له‌ كاتى دزیكردنه‌كه‌ لێینه‌داوه‌.

له‌ 27ى ئازارى 2017 چوار كه‌س چوونه‌ ناو موزه‌خانه‌ى بود پارچه‌یه‌ك دراوى زێرى مێژوویان دزى كه‌ دیوێكى به‌ وێنه‌ى دره‌ختى قیقب نه‌خشێنراوه‌ و دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش وێنه‌ى شاژنه‌ ئه‌لیزابێس دووه‌م نه‌خشاوه‌ ساڵى 2007 چاپ كراوه‌ و كێشى 100 كیلۆگرامه‌ و  له‌ زێڕى پاڵاوته‌كراوه‌ به‌ رێژه‌ى 99.999  دروستكراوه‌.
 
ئا: س.م 

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure