به‌هارى ئه‌و ژیانه‌ هى منه‌ په‌یوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌كانى ئاشكرا ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 11/01/2019‌ :: 4269‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى تورك ئێزگى ئه‌سارۆوڵو كه‌ له‌ دراماى (ئه‌و ژیانه‌ هى منه‌) ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌ جدییانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ ساڵانى ڕابردوودا هه‌یبووه‌.

ئێزگى له‌ ته‌مه‌نى 23 ساڵیدا له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگ ئوشان چاكیر په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى درووستكردووه‌ و جیاوازى ته‌مه‌ن له‌ نێوانیاندا ته‌نیا 3 ساڵ بووه‌، به‌ هۆى ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌وه‌ ئێزگى ناوبانگێكى زیاترى په‌یدا كردووه‌ و زۆرێك پێیانوایه‌ ئێزگى ته‌نها له‌ پێناو ناوبانگدا ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ى درووستكردووه‌.

دواى جیابوونه‌وه‌ى له‌ چاكیر و به‌شداریكردنى له‌ دراماى (ئه‌و ژیانه‌ هى منه‌) له‌گه‌ڵ كه‌ره‌مجێم كه‌ له‌ هه‌مان درامادا ڕۆڵى (ئاتێش)ى به‌رجه‌سته‌ ده‌كرد په‌یوه‌ندى درووستكرد، جیاوازى ته‌مه‌نى نێوان ئێزگى و كه‌ره‌مجێم  9 ساڵ بووه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ته‌نها چه‌ند مانگێكى خایاندووه‌.

ئێزگى ئه‌سارۆڵو له‌دایكبووى ساڵى 1987ه‌ و له‌ ساڵى 2004ه‌وه‌ ده‌ستى به‌ كارى هونه‌رى كردووه‌.

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure