ڤایرۆسی سه‌گ له‌ شانشینی یەکگرتوو بڵاوده‌بێته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 11/01/2019‌ :: 434‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
هه‌وكردنێكی مه‌ترسیدار تووشی سه‌گ ده‌بێت به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێك به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌ ناوچه‌كانی بریتانیا و ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵئاوسانی ڕیخۆڵه‌ی سه‌گ.

ئه‌و دانیشتوانانه‌ی بێرمینهام كه‌ خاوه‌نی سه‌گی ماڵین به‌په‌له‌ سه‌ردانی ڤێتێنه‌ریان كرد به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌ وه‌ك ڕشانه‌وه‌ و سكچوون و ئازار له‌ سه‌گه‌كانیاندا و كه‌سانی دیكه‌ش ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ له‌ باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ كه‌ ده‌كرێت تووشی سه‌گه‌كانیان بێت.

ئه‌م نه‌خۆشییه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ "كیتانیۆس" و باوه‌ له‌ ناو سه‌گدا و ده‌بێته‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ لووله‌كانی خوێن و پێست و گورچیله‌كان، هه‌رچه‌نده‌ چاه‌ره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ڵام پێشتر به‌م ڕاده‌یه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌م شێوه‌ زۆره‌ تۆمار نه‌كراوه‌.

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure