كچێكی یەمەنی كاندیدی خەڵاتێكی جیهانییە

هەمەڕەنگ :: 11/01/2019‌ :: 290‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ
نەدا ئەلئەهدەل كە لە ساڵی 2013دا تەمەنی تەنیا 10 ساڵ دەبێت، بە زۆر لەلایەن خێزانەكەیەوە، لە جیاتی خوشكێكی كە خۆی سوتاندبوو، دەدرێت بە شوو.

 
ئەویش لە ماڵ هەڵدێت و چیرۆكەكەی بۆ خزمێكی خۆی دەگێڕێتەوە و ڤیدیۆیەكی دوو خولەكی تۆمار دەكات.

چیرۆكەكەی نەدا دواتر لە یوتیوب-دا بڵاودەبێتەوە و هەشت ملیۆن بینەری دەبێت و لە ماوەی سێ رۆژدا وەردەگێڕدرێت بۆ سەر 40 زمانی جیهانی.
لەسەر ئەم هەڵوێستە و بۆ رەتكردنەوەی بەشوودانی منداڵ، ئێستا نەدا كاندید كراوە بۆ خەڵاتی نۆبڵ بۆ منداڵی جیهانی. 
نەدا دەڵێت: "بەشێك لە خەڵكی وڵاتەكەم بە یاخیبووم دەزانن لەسەر دابونەریتی كەسوكار و كۆمەڵگەكەم، بەڵام راستییەكە ئەوەیە هەستم بە ترس كردووە چونكە پورێكم بەهۆی هەڵوێستی مێردەكەیەوە لە تەمەنی 13 ساڵیدا خۆی كوشت و خوشكەكەشم كە ویستیان بیدەن بە شوو لە تەمەنی 12 ساڵیدا خۆی سووتاند".

هەروەها دەڵێت:"ئەم ئەزموونە كارەساتبارانە وایان لێكردم رازیی نەبم ببمە قوربانی تاوانێك كە خێزانەكەم دەیكات و هەموان لە ئاستیدا بێدەنگن".

ئێستا ئەو كچە دەزگایەكی دامەزراندووە بە ناوی (دەزگای نەدا بۆ پاراستنی مافەكانی منداڵ). یەكێك لە مامەكانی كە ناوی عەبدولسەلام-ە رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە پاراستن و داكۆكیكردن لە نەدا.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure