سودەکانی فاسۆلیای سەوز

تەندروستی :: 12/01/2019‌ :: 1548‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
فاسۆلیای سەوز یەکێکە لە گرنگترین و بەسودترین سەوزەکان، چونکە دڵ بەهێز دەکات و یارمەتی جێگیرکردنی کێش دەدات، ماڵپەڕی healthline گرنگترین سودەکانی ئەم  سەوزە گرنگە ڕووندەکاتەوە.

 
-یارمەتی کەمکردنەوە و جێگیرکردنی کێش دەدات:
کوپێک فاسۆلیای سەوز نزیکەی 31 کالۆری تیادایە و هیچ چەوریەکی تیادانیە لەگەڵ 3.6 گرام شەکر.

-بۆ تەندروستی دڵ باشە:
فاسۆلیای سەوز کۆلیسترۆلی تیادا نیە، هەرچەندە کۆلیسترۆل بۆ دروستکردنی خانەی نوێ گرنگە، بەڵام زیادبوونی ڕێژەکەی لە لەشدا دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە خوێنبەرەکاندا و ئەگەی توشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەبێت.
یەک کوپ فاسۆلیای سەوزی کاڵ 2.7 گرام ڕیشاڵی تیادایە و کاتێک ئامادە دەکرێت 4 گرام ریشاڵی تیادایە و هەندێکیان ڕیشاڵی تواوەن کە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش LDL دەدات.

-پرۆتینی تیادایە:
لەش پێویستی بە پڕۆتینە تاوەکو تەندروستی ئێسک و قژ و ماسولکە بپارێزێت.

-سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامینات و ئاسنە:
کوپێک فاسلۆلیا 33 مایکرۆگرام ترشی فۆلیک و ڤیتامیناتی گرنگی تیادایە کە بۆ تەندروستی لەش گرنگە.

-ڤیتامین سی:
هەروەها فاسۆلیای سەوز سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین (سی)یە بەشیوەیەک یەک کوپ فاسۆلیای سەوز 12.2 ملیگرام ڤیتامین سی تیادایە کە بۆ کۆئەندامی بەرگی لەش بەسودە.

-ڤیتامین ئەی:
یەک کوپ فاسۆلیای سەوز نزیکەی 690 یەکە ڤیتامین (ئەی) تیادایە.

-ڤیتامینەکانی تر:
یەک کوپ فاسۆلیای سەوز ئەم مادانەی تیادایە:43 مایکرۆگرام ڤیتامین K ، 0.1 ملیگرام سیامین، 0.7 ملیگرام ڤیتامین بی، 0.41 ملیگرام ڤیتامین E.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure