رووناكی یان تاریكی كامیان بۆ تەندروستی باشە؟

تەندروستی :: 12/01/2019‌ :: 785‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی (ئەی بی سی نیوز)، تاریكی گەلێك سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەپێچەوانەی تیشك و رووناكی دەستكردەوە كە زیان بە جەستەت دەگەیەنن و بەشێوەیەكی گشتی بۆ تەندروستی خراپن.

بەركەوتنی تیشكی زۆر و هەمیشەیی، كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی دروست دەكەن لەكاتێكدا كە تاریكی یارمەتیمان دەدات ستایلێكی سەلامەتتر و تەندروستتر هەست پێبكەین.

راپۆرتەكە دەڵێت "سووڕی تەندروستی خەوتن زۆر پەیوەندیی هەیە بەو بڕە تیشكەی كە بەرماندەكەوێت، چونكە دەبێتە هۆی تێكدانی هۆرمۆنەكان و وادەكانی خەوتن و بێداربوونەوە. ئەمە بێجگە لەوەی كە هەندێك جار جینەكانی ناو خانەكانی جەستەش تێكدەدات".

تاریكی یارمەتیدەرە بۆ رشتنی ماددەی میلاتۆنین كە توانای خەوێكی قووڵ و ئیسراحەت دەبەخشێت بە مرۆڤ و وا دەكات جەستەمان ئەوپەڕی سوود لە نووستنەكە ببینێت. هەروەها باری دەروونییشمان چاك دەكات و دەمانپارێزێت لە جەڵتەی مێشك و تووشبوون بە زەهایمەر، ئەمە جگە لەوەی مەترسی تووشبوون بە قەڵەوی كەمدەكاتەوە. هەروەها لە تاریكیدا مرۆڤ باشتر و قووڵتر بیری بۆدەكرێتەوە.

لەبەر ئەم هەموو هۆیانەی كە باسمان كرد، پێویستە هەتا دەتوانین خۆمان بەدووربگرین لەو شوێنانەی كە رووناكیی دەستكردیان تێدایە.

پ: ك. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure