لەداهاتوودا نەخۆشى شیرپەنجە بە ١٠ خولەک دەستنیشان دەکرێت

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 250‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
توێژەرەوان لە زانکۆى کۆینزلاند لە ئوسترالیا جۆرە تاقیکردنەوەیەکیان دۆزیەوە، کە بە ١٠ خولەک نەخۆشى شێرپەنجە دیاریدەکات، ئەویش بە پشتبەستن بە DNA لەکاتى دروست بوونى گرێی ئەو نەخۆشییە.

دوێنێ چوارشەممە (مات تراو)کە ئەو توێژینەوەى لە خولى نیتشەر کۆمەنیکەیشن بڵاوکردەوە وتى:"زۆر گرانە کە نیشانەیەکى بچوکى ئەو نەخۆشییە ئاڵۆزە دەستنیشان بکرێت تەنانەت شیرپەنجەى مەمکیش چەندین جۆرى هەیە و پێویستى بە چەندین پشکنین هەیە".

بەڵام توێژەرەوان گەیشتونەتە نیشانەیەک، کە هەموو جۆرەکانى شیرپەنجە دیاریدەکات، وەک شیرپەنجەى مەمک و پرۆستات و قۆلۆن و گرێی لیمفاوى.

ئەو تاقیکردنەوەیە لە ڕێگاى جۆرە شلەمەنییەک بەکاردەهێندرێت، لەگەڵ بوونى هەر جۆرە خانەى شریپەنجەیی ڕەنگى ئەو جۆرە شلەمەنییە دەگۆڕدرێت.

وا چاوەڕواندەکرێت بەو تاقیکردنەوەیە، نەخۆشى شیرپەنجە پێش دەرکەوتنى نیشانەکانى دیاریبکرێت و لە داهاتوودا لە پاڵ پشکنینەکانى دیکەدا بەکاردەهێندرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure