کاتێک جۆرج بۆش بۆ باوکی گریا، بۆچی ئامادەبوان خەندە کەوتە سەر لێویان

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 22823‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
لە دیمەنێکی کاریگەر و دڵتەنگدا، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆرج بۆش نەیتوانی لەکاتی لێدوانەکەی لە پرسەی باوکیدا فرمێسکەکانی بگرێت.

 
ڕۆژی چوارشەمە لە واشنتۆن جۆرج بۆش لە ڕێوڕەسمی پرسەی باوکیدا دەستی کرد بە گریان و وتی "پیاوێکی مەزنبووە و باشترین باوکبووە".

هەروەها باسی دواین پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان خۆی و باوکی کرد و دەڵێت خۆشەویستی خۆی بۆ باوکی دەربڕیوە و پێی وتووە "باوکێکی زۆر باشیت" ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی "منیش تۆم خۆشدەوێت".

هەروەها باسی چەند وردەکاریەکی پێکەنیناوی کەسایەتی باوکی کرد و ئاشکرایکرد کە ئارەزووی بە خواردنی سەوزەکان نەکردووە بەتایبەتی بڕۆکلی.
پاش تەواوبوونی وتارەکەی، هۆڵەکە پربوو لە دەنگی چەپلە و دواتر بەلای باوکیدا تێپەڕی و لە ڕیزی پێشەوەی ئامادەبواندا دانیشت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure