بۆ شۆفێران، لە وەرزی زستان و باراندا بەمجۆرە ئۆتۆمبێل لێبخورن
هەمەڕەنگ ::
06/12/2018 :: 1575 جار بینراوە
دواڕۆژ
لە وەرزى زستاندا کەشوهەوا نالەبار دەبێت و بەهۆى لێزمەى بارانى بەخوڕەوە زۆر جار ئاستى بینین لاى شۆفێران کەمدەبێت، تاکو لە ڕووداوى پێدادان و مەترسییەکانى رزگارمان بێت، ئەم چەند ئامۆژگاری و ڕێنماییانە دەخەینە ڕوو، تاکو لەو وەرزەدا شۆفێران پەیڕەوى بکەن.
1- سەرەتا پێویستە پێش هاتنى وەرزى زستان، پشکنین بۆ سەرجەم بەشەکانى ئۆتۆمبێلەکەت بکەیت بەتایبەتی تایەی ئۆتۆمبێلەکەت کە پێویستە نوێبێت.
2- دڵنیابە لە کارکردنى برێک و گلۆپ و فڵچەى پێش و دواوەى ئۆتۆمبێلەکەت.
3- واز لە سیستەمى جێگیرکردنى ئۆتۆماتیکی خێرایی ئۆتۆمبێلەکەت(تحدید سرعة) بهێنە و هەوڵبدە خۆت کۆنترۆڵى دۆخەکە بکەیت.
4- هەوڵبدە خێراییەکەت کەمبکەیتەوە لەکاتى بارانى بەخوڕ و بەهێمنى لێخوڕە.
5- واز لە گوێگرتن لە گوران و مۆسیقا بهێنە و خۆت بە مۆبایلەوە سەرقاڵ مەکە، هەموو توانایەکت بخەرە گەر بۆ کۆنترۆڵ کردنى ئۆتۆمبێلەکەت.
6- هەوڵبدە ژێرى پێلاوەکانت ووشککەیتەوە، لەبەر ئەوەى لەکاتى پێداگرتن لە برێک و بەنزین ڕەنگە بخلیسکێت و کارەسات بەدواى خۆیدا بهێنێت.
7- لەکاتى بارانى بەخوڕ هەوڵبدە ناوەڕاستی شەقامەکە بگریت، لەبەر ئەوەى ئاوى باران لە تەنیشت شۆستەکانەوە کۆدەبێتەوە.
8- هەوڵبدە دوورى نێوان ئۆتۆمبێلەکەت و ئەوەى بەرامبەرت بپارێزیت تاکو لە ئەگەرى هەر ڕووداوێکى نەخوازراو بەدووربیت.
9- هەوڵبدە هەڵمى سەر جامەکان نەهێڵیت، ئەوەیش لەڕێگاى کردنەوەى جام یاخود بەکارهێنانى هەواى گەرمى ئۆتۆمبێلەکەت.
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین